Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوو قوتابخانەی کوردی لە گەرمیان مەترسیی رووخانیان لەسەرە و هێشتا 300 قوتابیی تێدا دەخوێنێت

هونەر حەمید

هونەر حەمید

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

سێ ساڵە بەهۆی مەترسیی رووخانیانەوە بڕیاری تێکدانی بینای هەردوو قوتابخانەی "کوڵەجۆی زەندئاباد" و "شەهیدانی کوڵەجۆ" دراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەدیلەوە، ئەمساڵیش خوێندن تێیاندا بەردەوام دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم بینایە دواین بنکەی خوێندن بە زمانی کوردییە لەو سنوورەی پەروەردەی گەرمیان.


بینایەکە کە تەمەنی زیاتر لە نیو سەدەیە و زیاتر لە 300 قوتابی وانەی تێدا دەخوێنن، بڕیار بوو بەهۆی مەترسیی سەلامەتییەوە بخرێتە رێزی نۆژەنکردنەوە یان رووخان، بەڵام ناچاری وایکردووە جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی قوتابییاندا بكرێتەوە.

چالاک جەمال، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زەندئاباد بە رووداوی راگەیاند: "ئەگەر لە حاڵەتێکدا دامان نەخست، دەبێت کەسوکاری قوتابییان بانگ بکەین و ئیمزایان پێ بپۆشین تاوەكو بە بەرپرسیارێتیی خۆیان دەوام بکان، چونکە قوتابخانەکە لە سەروو ئێمەوە بە فەرمی داخراوە."

لە تەنیشت ئەو بینا کۆنەوە، پڕۆژەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی هەیە کە 90%ی کارەکانی تەواو بووە، بەڵام زیاتر لە 7 ساڵە کارکردن تێیدا وەستاوە و بۆ تەواوکردنی تەنیا پێویستی بە 250 ملیۆن دینارە.

ئەمە تەنیا کێشەی قوتابخانەیەک نییە؛ کەرتی پەروەردە لە گەرمیان لە قەیرانێکی جددیدایە. 90%ی قوتابخانەکان دوو دەوامین و نزیکەی 17 قوتابخانەش پەنایان بۆ سێ دەوامی بردووە. لە کۆی 400 ناوەندی خوێندن، 125 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و 11 بینای قوتابخانەش مەترسیی ڕوخانیان لەسەرە.

ئەرسەلان ئەحمەد، گوتەبێژی پەروەردەی گەرمیان هۆکاری کێشەکەی بۆ رووداو روونکردەوە: "وەزارەتی پەروەردە ماوەی دوو ساڵە بودجەی راگرتووە، ناتوانین لەسەر بودجەی وەزارەت ئەو قوتابخانانە نۆژەن بپۆشین، بەڵام بە نووسراوی فەرمی داوامان کردووە تاوەكو بتوانین نۆژەنیان بپۆشینەوە."

ئەم ئاستەنگانە لە کاتێکدان، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بینایەکی نوێی بۆ قوتابخانە لە سنووری گەرمیان دروست نەکردووە؛ ئەو چەند بینا نوێیەش کە دروستکراون، تەنیا لە ناو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و نیشتەجێبووندا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە