Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی پرسەکە

وێنەی پرسەکە

کوردستان

لە ئامەد پرسە بۆ 49 گەریلای پەکەکە دانرا و هاوسەرۆکی دەم پارتیش بەشداری کرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان پرسە بۆ 49 گەریلای پەکەکە دانرا کە لە شەڕدا گیانیان لەدەستدابوو و هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)یش بەشداری لە پرسەکەدا کرد.


رۆژی هەینی، 21ی ئابی 2026 لە پارکی کۆشویۆڵو لە گەڕەکی باغلاری لە شاری ئامەد، (کۆمەڵەی هاوکاری، پاڵپشتی، یەکێتی و کولتووری ئەو خێزانانەی کەسوکاریان لە لانکەی شارستانیەتەکاندا لەدەستداوە) پرسەی بۆ 49 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دانا کە لە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا گیانیان لەدەست دابوو.

لە پرسەکەدا تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بەشداری کرد و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییانە کرد. 

جگە لە باکرهان، هەریەک لە گولیستان کڵچ کۆچیغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی قەرس و عەدالەت کایە، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئامەد بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

هاوکات پرسە لە ناوچەکانی بیسمیل و فەرقینی ئامەد دانرا کە بریارە بۆ 3 رۆژ بەردەوام بێت.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا و باکووری کوردستاندا گەیشتووەتە قۆناخی جێبەجیکردنی یاسای بەهێزکردنی پاڵپشتی نیشتیمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، کە تایبەتە بە رێکخستنی زەوینەی یاسایی بۆ چەکدانان و گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە.

(کۆمەڵەی هاوکاری، پاڵپشتی، یەکێتی و کولتووری ئەو خێزانانەی کە کەسوکاریان لە لانکەی شارستانیەتەکان لەدەستداوە) لە باکووری کوردستان کار بۆ هاوکاریکردنی خێزانی قوربانیانی شەڕ دەکات. 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە