Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە هەولێر مێرمنداڵیک لە گۆمی کەسنەزان خنکا و ژمارەی خنکاوەکان گەیشتە 22 کەس

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

دایکێک بە گریان و شیوەنەوە بۆ کوڕە 15ساڵانەکەی دەناڵێنێت و نایەوێت باوەڕ بکات کە لە ئاودا خنکاوە؛ یووسف ئێوارەی هەینی 21/08/2026 لە نێوەڕاستی گۆمی کەسنەزان نووقم بوو و گیانی لەدەستدا.

دایکی یووسف بە رووداوی راگەیاند، کە کوڕەکەی گەنجێکی تەمەن 15 ساڵان بووە و بەرگە ناگرێت لەدەستی داوە.

یووسف هادی دانیشتووی گەڕەکی سێبەردانی هەولێر بوو؛ ئەو لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەیدا چووبووە گۆمی کەسنەزان، بەڵام دەوروبەری کاژێر 5ی پاشنیوەڕۆ لە نێوەڕاستی گۆمەکەدا نوقم بوو.

هادی سلێمان، باوکی یووسف لەبارەی رووداوەکەوە بە رووداوی گوت: "کوڕەکەم لەگەڵ هاوڕێکانی هاتبووە ئەم گۆمە و لە ناکاو لە ئاودا نووقم بوو."

دوای 4 کاژێر و نیو گەڕانی بەردەوام لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە، تەرمی یووسف دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.

ئەمە تەنیا رووداوی ئەو رۆژە نەبوو؛ ئەمڕۆ هەینی 21ی ئابی 2026، دوو گەنجی عەرەب لە زێی گەورە و کەسێکی دیکەش لە بەستۆرە لە ئاودا خنکان، هەروەها گەشتیارێکی عەرەب لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا.

سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەکانی بەرگریی شارستانی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر 22 کەس لە ئاودا خنکاون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە