Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەرنەڤاڵی یادی مەولوود لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەرنەڤاڵی یادی مەولوود لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

ئەنجوومەنی فەتوا: مەولوود شەرعی و پەسندە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، لەبارەی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)،لە نێو خەڵکدا بە "مەولوود" ناسراوە، فەتوایەکی نوێی دەركرد و رایگەیاند: "یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)  کارێکی چاک و پەسەند و گونجاوە."

پرۆفیسۆر دکتۆر حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 22-8-2026 بە رووداوی راگەیاند، مەولوودنامەی پێغەمبەر (د.خ) ، کە ساڵانە لە مزگەوت و ناوەندە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان و ماڵەکاندا دەخوێندرێتەوە: "عورفێکی شەرعیی جوان و کارێکی مێژوویی، شایستە و شەرعییە."

پرۆفیسۆر حەسەن موفتی دەڵێت، پێویستە موسڵمانان بە گشتی و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و واریسانی پێغەمبەر (د.خ)، گرنگیی زیاتر بەو یادە بدەن و بە پێی توانایان لە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی مەولوود دا بەشدار بن.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، لە فتواکەیدا کە رۆژی شەممە 22-8-2026 دەریکردووە، دەڵێت: "مەولوودنامە وەسیلەیەكی گەورەیە بۆ زیاتر ئاشنابوون و ناسین و ناساندنی كەسایەتیی بەرزی حەزرەتی محەممەد، چونكە نەناسینی وەک پێویست سەر دەكێشێت بۆ كزباوەڕی و تەنانەت ئینكاریكردنی پێغەمبەرایەتیشی كە ئەوەش كوفرە."

لە فەتواکەدا هەروەها هاتووە، "هاتنەدنیای پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ) گەورەترین نیعمەتی خودایە و پێویستە موسڵمانان بەردەوام سوپاسی خودا بۆ ئەو نیعمەتە بکەن؛ مەولوودنامەش بەشێک لەو سوپاسگوزارییە دادەنرێت".

پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد كوڕی عەبدوڵڵای كوڕی عەبدولمتەلیبە، لە هۆزی قوڕەیشە، 12ـی رەبیعولئەولی ساڵی 571 زاینی كە بەساڵی فیل ناسراوە لە مەككە لەدایكبووە، لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە ئەشكەوتی حەرا وەحی بۆ هاتووە و لە تەمەنی 63 ساڵیدا لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كردووە.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، بۆ یەکەمین جار لە جیهانی ئیسلامیدا، لە شاری هەولێر و لەسەر دەستی سوڵتان موزەفەر، کە لە سەردەمی سەلاحەددینی ئەیوبی، فەرمانڕەوای شارەکە بووە، ئەو یادە کراوەتەوە و رێوڕەسم و ئاهەنگی تایبەتی بۆ کراوە، لە شوێنە جیاوازەکانی جیهانی ئیسلامیش، موسڵمان روویان لە هەولێر کردووە.

دواتریش ئەو یادە و بەرزڕاگرتنی زۆربەی جیهانی ئیسلامی گرتەوە، موسڵمانان لەو رۆژەدا و بەدرێژایی ئەو مانگانە، هەریەک بە جۆرێک گوزارشت لە یادەکە دەکەنەوە، لەوانە مەولوودخوێندنەوە، دابەشکردنی شیرینی و ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی جۆراوجۆر.

لە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەو رۆژە پشووی فەرمییە و، ئەو یادە دەکرێتەوە، وەکو وڵاتانی: مەغریب، میسر، سودان، جەزائیر، سووریا، لیبیا، ئوردن، تونس، ئیمارات، کوێت، عومان و یەمەن، ئاهەنگی گەورە سازدەکرێن و تێیدا شیرینی تایبەت دروست دەکرێت. وێڕای ئاهەنگی فراوان بۆ مەولوود، لە وڵاتانی دیکەی موسڵمانی ناعەرەبیشدا وەک تورکیا، ئیندۆنیزیا و پاکستان.

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی 25-8-2026 بە گوێرەی رۆژژمێری حکومەت لەو رۆژەدا لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە