Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مێش هەنگ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مێش هەنگ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

بەرهەمی ئەم ساڵی هەنگوینی ورمێ زیاتر لە 27 هەزار تۆنە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ 

کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە 27 هەزار تۆن هەنگوین لە لایەن هەنگەوانانی ئەو پارێزگایە بەرهەمهێنراوە و بەشێکی هەناردە دەکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 23ی ئابی 2026، محەممەد رەزا ئەسغەری، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "ئەم ساڵ 27 هەزار و 903 تۆن هەنگوین لەلایەن هەنگەوانانی ئەو پارێزگایە بەرهەمهێنراوە".

بە گوتەی محەممەد رەزا ئەسغەری، ورمێ لە بەرهەمهێنانی هەنگویندا لەسەر ئاستی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەمە.

محەممەد رەزا ئەسغەری گوتی، "زۆربەی ئەو هەنگوینەی لە پارێزگای ورمێ بەرهەمهێنراوە، رەوانەی بازاڕە نێوخۆییەکانی ورمێ و شارەکانی دیکەی ئێران کراوە، هەروەها بەشێکیشی هەناردەی عێراق وڵاتانی ئەورووپا دەکرێت." گوتیشی، هەوڵدەدەن هەناردەکردن زیاتر بکەن.

بەپێی ئاماری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ، زیاتر لە 6 هەزار و 700 پوورەی هەنگ هەن، کە لە یەک ملیۆن و 404 هەزار سندووقی هەنگ پێکدێن. زیاتر لە 6 هەزار کەسیش لە سنووری پارێزگاکە خەریکی هەنگەوانین. 

لەڕووی کواڵێتییەوە، هەنگوینی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ بە یەكێک لە باشترین جۆری هەنگوین لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵەکانی 2022 و 2023 بەرهەمی هەنگوین لە پارێزگای ورمێ زیاتر لە 30 هەزار تۆن بووە، بەڵام لەو چەند ساڵەی دواییدا کەمی کردووە، وشکەساڵی و زیاتربوونی تێچووی هەنگەوانی بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەرهەمی هەنگوین لە پارێزگاکە دادەنرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە