Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

کوردستان

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان: مانگی داهاتوو بانکەکە دەکرێتەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بانکی نیشتمان گەیشتە قۆناخی کۆتایی و بەرپرسێکی بانکەکەش رایگەیاند، مانگی ئەیلوول دەیکەنەوە.

یەکشەممە 23ـی ئابی 2026، بڵند محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرجەم قۆناخەکانی ئامادەکاریی لۆجستی، دابینکردنی شوێن و کەلوپەل و رێکارە ئیدارییەکان لە عێراقەوە جێبەجێ کراون، تەنانەت خولی راهێنانی فەرمانبەرەکانیش تەواو بوون."

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی کردنەوەی بانکەکە، بڵند محەممەد گوتی: "بەشێک لە کارەکانمان لە بانکی ناوەندی و حکومەتی فیدراڵەوە دواکەوتوون، بەڵام تاوەکو مانگی داهاتوو بانکەکە دەکرێتەوە."

ئۆفیسی سەرەکی بانکەکە لە شاری هەولێر دەبێت و بەگوتەی بڵند محەممەد، لەداهاتوودا لقی بانکەکە لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش دەکرێتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کردنەوەی بانکەکە دوانەکەتووە و رێکارەکان لە هەرێمی کوردستان تەواو کراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ئەوەیە کە بانکی فیدراڵیی عێراق رۆژێک دیاری بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دەستەی بانکەکە، کە دەستەکە لە 11 بۆ 12 ئەندام پێکدێت، بۆ ئەوەی دیاری بکرێن.

هەروەها چەند ناوێک بۆ پۆستی بەڕێوەبەری بانکەکە پێشنیاز کراون تاوەکو یەکێکیان هەڵبژێردرێت. بە گوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە مانگی ئەیلوولدا بانکەکە دەکرێتەوە.

لە ساڵی 2023ـەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کار لەسەر دامەزراندنی ئەو بانکە دەکات کە سەرمایەکەی زیاتر لە 250 ملیار دینارە و وەک بانکی حکومی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە