Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

مەلزەمە؛ بازرگانییەکی گەرم لەسەر گیرفانی قوتابیان

پەیام سەربەست

پەیام سەربەست

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

پەیام سەربەست
پەیام سەربەست24-08-2026

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

هاوین بۆ ئایلین هەژار، پڕبووە لە کۆشش و وانە خوێندن، ئەو ئەمساڵ دەچێتە پۆلی 12ـی زانستی، بەڵام کاتێک وانەکانی دەخوێنێت، هیچ کتێبێکی لەبەردەمدا نییە، چونکە مەلزەمە شوێنی کتێبی گرتووەتەوە و بووەتە بارگرانییەکی دیکە لەسەر شانی.


ئایلین هەژار، قوتابییە و بە رووداوی گوت: "هیچ مەلزەمەیەکم بە کەمتر لە شەش هەزار دینار نەکڕیوە. مەلزەمەی فیزیام بە هەشت یان نۆ هەزار کڕی، کیمیا یەکێکیان بە پێنج و ئەوی دیکەیان بە شەش هەزار بوو، زیندەزانی یەکێکیان بە پێنج و ئەوی دیکەیان بە شەش هەزار کڕی، بیرکاریشم بە 10 هەزار کڕی."

بازاڕی مەلزەمەکان گەرمە و خواستێکی زۆری لەسەرە. لە یەکێک لە پەڕاوگەکان، ئۆردەرێک بۆ قوتابییەک ئامادەکرابوو کە داوای مەلزەمەی حەوت وانەی کردبوو. نرخی هەر یەکێکیان بە نزیکەی 8 هەزار دینار بوو، کە بە گەیاندنەوە 60 هەزار دیناری لەسەر دەکەوت.

لە پەڕاوگەکاندا، لە زەوییەوە تا بنمیچ، مەلزەمەکان ریزکراون. بۆ یەک بابەت، دەیان مامۆستا مەلزەمەی جیاوازیان چاپکردووە و هەر یەکەیان بە ناوێکی سەرنجڕاکێشەوە خۆی نمایش دەکات، بۆ نموونە بۆ وانەی فیزیا، ناوی وەک "فیزیای سادە،" "پوختەی فیزیا،" و "ئیمپراتۆری فیزیا" دەبینرێن.

رێباز عەبدولوەهاب، کارمەندی پەڕاوگەیەکە و دەڵێت: "ئەمساڵ 117 هەزار قوتابی پۆلی 12ـمان هەبوو. هەموویان مەلزەمە بەکاردەهێنن، چونکە کارئاسانییە و پرسیارەکان شیکار کراون. لە پەڕاوگەکەی ئێمە بۆ نموونە، تەنیا بۆ زیندەزانی 100 بۆ 200 جۆر مەلزەمە هەیە."

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، بەشێک لە مامۆستایان PDFـی مەلزەمەکانیان بە پارەیەکی زۆر بە چاپخانەکان دەفرۆشن. مامۆستا هەیە 30 هەزار دۆلاری لە بەرامبەر فرۆشتنی مافی چاپکردنی مەلزەمەیەکدا وەرگرتووە.

گڵپە خالد، ماوەی 10 ساڵە مامۆستای فیزیایە و شەش ساڵیشە مەلزەمەی خۆی هەیە. ئەو پێیوایە مەلزەمە "زمانی مامۆستایە" و تێگەیشتن بۆ قوتابی ئاسانتر دەکات، بەڵام رەخنەشی هەیە و دەڵێت: "کتێب سەرچاوەی زانیارییە، بەڵام نەخشەی خوێندنی تێدا نییە. باشترین شت ئەوەیە وەزارەتی پەروەردە پێداچوونەوە بە کتێبەکاندا بکات."

نرخی مەلزەمەکان لە بازاڕدا لە پێنج هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 15 هەزار دیناریش دەڕوات. مەلزەمەی وانەکانی سیستەمی ئینگلیزی گرانترن و نرخەکانیان دەگاتە 20 بۆ 25 هەزار دینار و زیاتریش.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە