Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزی دروێنەی جووتیاران

وەرزی دروێنەی جووتیاران

کوردستان

پارێزەری جووتیارانی خورماتوو: هاووڵاتییانی عەرەب داوای گواستنەوەی شوێنی دادگاییەکە دەکەن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

دادگاییکردنی 16 جووتیاری کوردی خورماتوو دواخرا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو جووتیارە عەرەبانەی سکاڵایان دژیان تۆمار کردووە، داوایان کرد دۆسیەکە لە خورماتووەوە بگوازرێتەوە بۆ دادگەیەکی  دیکەی پارێزگای سەلاحەدین .

 
شکار مەردان، پارێزەری جووتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوز، رۆژی دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند:" بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگەی بەرایی خورماتوو ئەو سکاڵایە یەکلایی بکاتەوە کە دژی 16 جووتیاری کورد تۆمارکراوە، بەڵام لایەنی سکاڵاکار (جووتیارە عەرەبەکان) داوای گواستنەوەی کەیسەکەیان کردووە و هەربۆیە دادگاییەکردنەکە دواخرا".

شکار مەردان ئاماژەی بەوە کرد، پاساوی ئەو جووتیارە عەرەبانە بۆ گواستنەوەی شوێنی دادگاییەکە ئەوەیە کە "گوشاری سیاسی و میدیایی" لە خورماتوو لەسەریان هەبووە. 

پارێزەرەکە گوتی، ئەو جووتیارە عەرەبانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جووتیارانی کورد دەستیان بەسەر 180 دۆنم زەویی ئەواندا گرتووە، لە کاتێکدا کێشەی سەرەکی لەسەر زیاتر لە 1800 دۆنم زەویی ناوچەکانی تەپەسەوز و حلێوەیە.

ئەحمەد جومعە، نوێنەری جووتیارانی گوندی تەپەسەوزیش لە قەزای خورماتوو بە رووداوی گوت: "عەرەبەکان گرێبەستی کڕینی 180 دۆنم زەوییان نوێ کردوەتەوە و بەناویان کرایەوە. کێشەی ئێمە ئەوەیە لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین هیچ بڕیارێکی مادەی 140 کاری پێناکرێ و تاکە زەرەرمەندیش ئێمەین".

ناکۆکی لەسەر ئەم زەوییانە بۆ ساڵی 1976 دەگەڕێتەوە، کاتێک دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراق قەزای خورماتووی لە پارێزگای کەرکووک جیاکردەوە و خستیە سەر پارێزگای سەلاحەدین.

لە سەردەمی بەعسدا هەزاران دۆنم زەویی کورد و تورکمان لە رێگەی "گرێبەستی کشتوکاڵی"ـیەوە درانە عەرەبی هاوردە. 

دوای ساڵی 2003 و جێگیرکردنی مادەی 140 لە دەستوور، بڕیاربوو ئەم زەوییانە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان بگەڕێنەوە، بەڵام دواکەوتنی جێبەجێکردنی مادەکە وایکردووە ململانێیەکی تووند لەنێوان پێکهاتەکان لە ناو دادگەکان و تەنانەت لە ناو کێڵگەکانیشدا دروست ببێت. 

جووتیارانی کورد داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکانی مادەی 140 دەکەن، لە کاتێکدا لایەنە عەرەبەکان هەوڵدەدەن لەرێگەی دادگەکانەوە پارێزگاری لەو دەستکەوتانە بکەن کە لە سەردەمی پێشوودا بۆیان دابینکرابوو.


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە