Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دڵشاد شەهاب: بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و هەناردەی نەوت پشتیوانی حکومەتی عێراقین

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئاڵنگارییەکی بەردەم کابینەی سەرۆکوەزیرانە و هەرێمی کوردستان پشتیوانی دەکات. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت هاوئاهەنگی لەنێوان حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.


دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "پەیوەندیی باش لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە، لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە و سەردان هەبوون، بەتایبەت جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەکانی ئیدارەی دەوڵەت لە تەنیشت سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەشداری کرد، هەروەها پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵی هەیە".

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی: "عێراق بە قۆناخێکی زۆر هەستیار و پڕ کێشە و ئاڵۆزیدا دەڕوات و توانای ئەوەی نییە کە کێشەی دیکەی لەنێوخۆدا هەبێت، چونکە کۆمەڵێک پرسی گەورە ئێستا بەرۆکی عێراقی گرتووە".

لەبارەی کێشەکانی نێوخۆی عێراقەوە دڵشاد شەهاب دەڵێت، "پرسی ئابووری، کە لە ئەنجامی ئەم شەڕە دروست بووە و بەهۆیەوە هەناردەی نەوت راوەستاوە، ئەوەش پێویستی بە هاوئاهەنگی هەیە، هەرێمی کوردستان ئامادەیی پیشان داوە و ئێستا هاوئاهەنگییەکی زۆر باش هەیە".

یەکێکی دیکە لەو پرسانەی گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستا وەکو ئاڵنگاری بۆ حکومەتی عێراق باسی دەکات چەکدادانی گرووپە چەکدارەکانە. دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە کرد، "هەموومان هاوڕاین بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک، ئەوەش ئاڵنگارییەکی زۆر گەورەیە بەرۆکی دەسەڵاتدارانی عێراقی گرتووە و ئەرکێکی قورسە لەبەردەم سەرۆکوەزیران بەڕێز زەیدی، لەوەشدا هەرێمی کوردستان هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە پیشان داوە".

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر بە باش دەزانێت و دەڵێت: "ئەوەی ئێستا لە عێراقدا هەیە هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ کردووە و ئەوەش لەلایەن حکومەتی زەیدییەوە بە هەنگاوێکی زۆر ئەرێنی وەرگیراوە".

دڵشاد شەهاب گوتی: "پێموانییە ئەو کێشانەی هەمیشە لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دووبارە دەبنەوە، جارێکی دیکە بێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ. بڕوام وایە ئێستا کێشەی گەورە ئەوەیە چۆن کێشەکانی عێراق چارەسەر بکەین، بەگوێرەی ئەو پەیوەندییانەی هەن چاوەڕوانی هەنگاوی ئەرێنی دەکرێت لە ئایندەدا لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی فیدراڵیدا".

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە