Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەکە. وێنە: بارەگای بارزانی

وێنەی کۆبوونەوەکە. وێنە: بارەگای بارزانی

کوردستان

سەرۆک بارزانی: دەستووری عێراق نەخشەڕێگەیەكی گونجاوە بۆ چارەسەری کێشەکان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەستووری عێراق نەخشەڕێگەیەکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان.


بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە، 24ـی ئابی 2026 بەڕێوەچووە، شاندی میوان پیرۆزباییان بەبۆنەی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و پێزانینی خۆیان بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بونیاتنانی عێراقی نوێ دەربڕی.

شاندی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین سوپاسی سەرۆک بارزانییان کرد کە هەرێمی کوردستان لەکاتی پەلاماری چەکدارانی داعشدا باوەشی بۆ ئاوارەکان کردەوە و ئەوەیان وەک "نموونەی باڵای مرۆڤدۆستی و برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتی" ناوبرد. هەروەها قوربانیدانی پێشمەرگە و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانیان لە شەڕی دژی تیرۆر و مسۆگەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش بەرزنرخاند.

ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە داوایانکرد هەماهەنگی لەنێوان یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سەلاحەدین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەبێت، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونە ئیدارییەکان و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان وەربگرن.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی دەستخۆشیی بۆ ئەو هەماهەنگی و کاری هاوبەشە کرد کە لەنێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئەو پارێزگایەدا هەیە. 

سەرۆک بارزانی رۆشنایی خستەسەر عێراقی دوای ساڵی 2003 و رایگەیاند: "دەستووری عێراق نەخشەڕێگەیەکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی کۆی ئەو کێشە و گرفتانەی لەئارادان."

هەروەها سەرۆک بارزانی دوای خستنەڕووی کورتەیەک لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، دووپاتیکردەوە کە رژێمەکانی پێشووی عێراق نەیانتوانی ناکۆکییە سیاسییەکانی گەلی کوردستان لەگەڵ حکومەتەکان بکەنە ناکۆکیی نێوان گەلانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە