Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو شوێنەوارەی دۆزراوەتەوە

ئەو شوێنەوارەی دۆزراوەتەوە

کوردستان

لە باکووری کوردستان شوێنەوارێک دۆزرایەوە کە شەش جار ناوی پێغەمبەری ئیسلامی لەسەر هەڵکۆڵدراوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی شوێنەواریی ئانی لە پارێزگای قەرس لە باکووری کوردستان، پارچەبەردێکی سەردەمی سەلجووقییەکان دۆزرایەوە، کە ناوی پێغەمبەر محەممەد (د. خ) شەش جار بە رێنووسی کووفی لەسەر هەڵکۆڵدراوە.

مەهمەت نووری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، رۆژی دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، شوێنەوارناسان لەکاتی هەڵکۆڵین لە گۆڕستانی "سەباچەیی" لە شارۆچکەی مێژوویی ئانی، شوێنەوارێکی "تایبەت و بێوێنە"یان دۆزیوەتەوە.

بەگوتەی وەزیری کولتوور، ئەو پارچەبەردە نەخشی ئەستێرەیەکی هەشتگۆشەی لەنێوەڕاستدایە و لە هەردوو لایەوە ناوی "پێغەمبەر محەممەد" سێ جار بە خەتی کووفی دووبارەبووەتەوە.

بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی شارەزایان، ئەم پارچەبەردە قەبارەکەی 51 بە 21 سانتیمەترە و پێدەچێت بەشێک بووبێت لە "گومبەزێکی مێژوویی" سەردەمی سەلجووقییەکان، بەوپێیەی پێشتریش هەمان نەخش لەسەر دیواری مزگەوتەکانی ئەو سەردەمە بینراوە.

شارۆچکەی مێژوویی ئانی لە پارێزگای قەرس، کە بە "شارە مێژووییەکە" دەناسرێت، لە ساڵی 1064ـی زایینی لەلایەن سوڵتان ئالپ ئەرسلانەوە کۆنترۆڵکراوە. ئەم ناوچەیە بەهۆی گرنگییە مێژووییەکەیەوە، لە ساڵی 2016ـەوە لە لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆدا تۆمارکراوە.

لە ساڵی 2021ـەوە، شوێنەوارناسەکان بەردەوام لە گۆڕستانی سەلجووقییەکانی ئەو ناوچەیە کاردەکەن بۆ ئاشکراکردنی بەڵگەنامە و پاشماوە مێژووییەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریی سەلجووقییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە