Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دار زەیتوونێکی تەمەن هەزار ساڵە لە کوردستان دۆزرایەوە

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی حاجی قەڵای سەر بە قەزای کۆیە، دار زەیتوونێکی خۆرسک دۆزراوەتەوە کە تەمەنی زۆرتر لە 1000 ساڵە و گەش و سەربەرز رەگی لە قووڵایی مێژوو و کلتووری کوردستاندا داکوتاوە.


ئەم دار زەیتوونە لەسەر چیا و لە گوندی حاجی قەڵا و بە "سەرێ زەیتوونە"ش دەناسرێت. بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، دارەکە تەنیا هێمایەکی مێژوویی نییە، بەڵکو بەشێکە لە بیرەوەرییە کۆنەکانیان.

سەنگەر کەمال، جووتیارێکی تەمەن 46 ساڵەی ناوچەکەیە کە باوکی لە ساڵی 1988 ئەنفال کراوە، لەبارەی بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ باوکی لە لای دارەکە بە رووداوی گوت: "ئەو دارە یەکەم بیرەوەریم کە چوومە سەری ساڵی 1987 بوو. لەگەڵ بابم چووم و لەبیرمە جڵە زەیتوونێکی بۆ لێکردمەوە."

دۆزینەوەی تەمەنی راستەقینەی ئەم دارە دوای ئەوە هات کە ماوەی ساڵێکە تیمێکی ئیتاڵی لە چوارچێوەی پڕۆژەی (کۆریس) بۆ پەرەپێدانی زەیتی زەیتوون لە کوردستان، یارمەتیی جووتیاران و خاوەن کارگەکان دەدەن. لە کاتی توێژینەوەکانیاندا تەمەنی ئەم دارەیان ئاشکرا کرد.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەبارەی دۆزینەوەکەوە راگەیاند: "لە ئەنجامی ئەم پڕۆژەیەدا بۆمان دەرکەوت دارێکی خۆرسکی زەیتوون لەسەر شاخێک لە گوندی حاجی قەڵای کۆیە دۆزراوەتەوە کە تەمەنی سەرووی 1000 ساڵە و کوالێتییەکی جیاوازی هەیە لە زۆربەی ئەو دارانەی ئێستا لە جیهاندا بەرهەم دەدەن."

بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی 4 ملیۆن دار زەیتوون هەن و 7 کارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون کار دەکەن کە ساڵانە 8 هەزار تۆن زەیت بەرهەم دەهێنن.

هەڵکەوت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان لەبارەی ئامانجی پڕۆژەکەوە بە رووداوی راگەیاند: "پڕۆژەکە بە گشتی بەرزکردنەوەی هەموو تواناکانی زنجیرەی بەرهەمهێنانە لە جووتیارەوە تاوەکو بەکارهێنەر، تاوەکو بەکارهێنەر بتوانێت لەسەر رەفەی مارکێتەکان جیاوازیی ڕۆنی زەیتوونی باش و خراپ بکات."

ئێستا بەرهەمی زەیتی زەیتوونی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕ ناکاتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانێکی درێژخایەن دەیەوێت پەرەی زیاتر بەم کەرتە بدات.










بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە