Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێوانی گوڕی بوومەلەرزە

پێوانی گوڕی بوومەلەرزە

کوردستان

لە 2 کاژێردا 8 بوومەلەرزە لە سەمسووری باکووری کوردستان روویاندا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو کاژێردا لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان 8 بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لەنێوان 1.3 تاوەکو 4.2 پلەی رێختەر روویاندا. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی فریاگوزاری ناسراو بە ئافاد، شەوی رابردوو لە سنووری شارۆچکەی سینجیک لە پارێزگای سەمسوور، لە نزیکەی دوو کاژێردا 8 بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک روویانداوە.

گوڕی بوومەلەرزەکان لەنێوان 1.3 تاوەکو 4.2 پلەی رێختەر بوو، ئەوەش دڵەراوکێی لای دانیشتووان دروست کرد.

تیمەکانی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی فریاگوزاری، گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەستپێکرد. بەپێی زانیاری و بەدواداچوونە سەرەتاییەکانیش هیچ  زیانیکی گیانی و مادی لە ناوچەکەدا تۆمارنەکراوە.

پارێزگای سەمسوور دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ کە یەکێکە لە هێڵە چالاکەکانی بوومەلەرزە لە ناوچەکە. 

لە شوباتی ساڵی 2023دا دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر باکووری کوردستانیان هەژاند کە بە گوڕی 7.6 و 7.7 پلەی رێختەر بوون. بوومەلەرزەکان بوونەهۆی گیانلەدەستدانی 8 هەزار و561 کەس و بریندار بوونی 17 هەزار و 499 کەس.


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە