Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەنجیرەکانی فێتیڤاڵی هەنجیری تەقتەق

هەنجیرەکانی فێتیڤاڵی هەنجیری تەقتەق

کوردستان

پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەدەچێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی هەینی پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە قەزای تەقتەق دەستپێبکات. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 15 تۆن هەنجیر، نەوتی شیواشۆک و چەندین بەرهەمی دیکەی ناوچەکە نمایش دەکرێن.


رۆژی پێنجشەممە 27ـی ئابی 2026، ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی هەینی 28-8-2026 پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق، لە پارکی گوڵی ماناز بەڕێوەدەچێت".

 فێستیڤاڵەکە کاژێر 4:00ـی ئێوارە دەستپێدەکات. ئاسۆ مستەفا گوتی: "تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت".

سەبارەت بە بەرنامەی فێستیڤاڵەکە، قایمقامی تەقتەق ئاماژەی بەوە کرد، کە چالاکییەکان دوو رۆژ دەخایەنن؛ رۆژی یەکەم زیاتر بۆ جووتیاران، بەرهەمە خۆماڵییەکان و کارە دەستییەکان تەرخان دەکرێت، لە رۆژی دووەمیشدا چالاکیی منداڵان و لایڤ موزیکی بۆ زیاد دەکرێت.

ئاسۆ مستەفا دەڵێت: "120 کەپر ئامادەکراون و 70 جووتیار بەشداری تێدا دەکەن. زیاتر لە 15 تۆن هەنجیر ئامادەکراوە هەروەها ماسی، نەوتی تەقتەق و هەر بەرهەمێک کە پەیوەندی بە قەزاکەوە هەبێت، نمایش دەکرێت."

 

قایمقامی تەقتەق گوتی:"رۆژانە شەش هەزار بەرمیل نەوتی شیواشۆک بەرهەم دەهێنن، لە کاتێکدا پێشتر رۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوتمان هەبوو".

ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی هەنجیردا، لە قەزای تەقتەق فێستیڤاڵی تایبەت بەو بەرهەمە رێکدەخرێت. پار لە 15-8-2025، فێستیڤاڵەکە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بە سەرپەرشتیی دەستەی گەشتوگوزار بەڕێوە چوو. 

ساڵی 2024، لە دوو رۆژدا نزیکەی 10 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردبوو. بەڵام پار تەنیا لە یەک رۆژدا، 17 هەزار گەشتیار چوونە ڤێستڤاڵەکە و حەوت تۆن هەنجیر فرۆشرا.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە