Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کرێی فرۆشگای قوتابخانەکان گرانکرا؛ فرۆشیارێک: "کرێکەم 9 هێندە زیادکراوە"

فەرهاد دۆڵەمەری

فەرهاد دۆڵەمەری

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکی نوێدا کرێی فرۆشگای قوتابخانەکانی چەندین هێندە زیادکردووە، ئەمەش نیگەرانیی فرۆشیارانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، ساڵی رابردوو زەرەریان کردووە و ئەمساڵ ناتوانن ئەو کرێیە زۆرە بدەن.

نەوزاد نەسروڵڵا، ماوەی حەوت ساڵە فرۆشگای قوتابخانەیەکی دوو دەوامی لە قەزای خەبات بەکرێ گرتووە. ئەو بە رووداوی گوت: "ساڵی پار فرۆشگاکەی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار بەکرێ گرتووە، بەڵام نەک نەیتوانیوە پارەی کرێکەی بە تەواوی بدات، بەڵکو چوار ملیۆن و 500 هەزار دیناریش زەرەری کردووە.

سەرەڕای ئەو زیانە، ئەمساڵ کرێی فرۆشگاکەی نەوزاد بۆ 27 ملیۆن دینار زیاد کراوە، واتە نزیکەی نۆ هێندەی ساڵی پار. نەوزاد دەڵێت: "ساڵی پار قازانجم نەکردووە، چۆن ئەمساڵ قازانج بکەم؟ لە کارتۆنێک کێک تەنیا هەزار دینارم بۆ دەمێنێتەوە، چۆن 27 ملیۆن دینار کۆبکەمەوە؟"

بەپێی  راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، کرێی فرۆشگاکان بەپێی ژمارەی قوتابیان و کاتی دەوام دیاری کراوە. بۆ نموونە، بۆ قوتابخانەیەکی یەک دەوامی بۆ هەر قوتابییەک 50 دینار و بۆ قوتابخانە دوو دەوامییەکانیش بۆ هەر قوتابییەک لە 75 دینارەوە تاوەکو 200 دینار دیاری کراوە.

کازم سەعدوڵڵا، سەرۆکی سەندیکای فرۆشگاکانی قوتابخانەکان، دەڵێت: "ئەگەر بۆ خۆم حیساب بکەم، ساڵی پار لە پێنج قوتابخانە 17 بۆ 18 ملیۆن دینار زەرەرم کردووە. ئەمساڵ کرێیەکە پێنج قات و زیاتریش زیاد کراوە. ئەوەی بە دوو ملیۆن بووە، کراوە بە چوار و شەش ملیۆن. نرخەکان خەیاڵین."

 راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027ـە و فرۆشگای قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەت دەگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە