Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

پرۆژەی 579 ملیۆن دۆلاری ئاوەڕۆی هەولێر لە پێشانگەی بیناسازی تاوتوێ دەکرێ

بژار زوبێر

بژار زوبێر

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو لە دووەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و شارەوانیدا لە هەولێر، پرۆژەیەکی ئاوەڕۆی شاری هەولێر و گەشەسەندنی بەکارهێنانی وزەی خۆری بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد.

لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە لە پێشانگەکە لەلایەن بەختیار عەبدولعەزیزەوە پێشکێشکرا، ئیسماعیل ئیبراهیم، ئەندازیاری ئاو و ئاوەڕۆ باسی لە پرۆژەیەکی ئاوەڕۆی هەولێر کرد، کە بەگوتەی خۆی بریتییە لە وێستگەیەکی چارەسەری ئاوەڕۆ کە بە دوو قۆناخ جێبەجێدەکرێت.

لە قۆناخی یەکەمدا بە توانای پاڵاوتنی 52 هەزار و 500 مەتر سێجا لە رۆژێکدا، لە تشرینی دووەمی 2023 دەستیپێکردووە و بە قەرزی ژاپۆنی لەرێگەی ئاژانسی جایکا دەکرێت کە لە 2014ـەوە دراوەتە هەرێمی کوردستان. سێ ساڵ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دانراوە.

لە قۆناخی دووەمدا، بە توانای 210 هەزار مەتر سێجا لە رۆژێکدا چوار هێندەی قۆناخی یەکەم، لە 1ـی نیسانی 2024ـەوە دەستیپێکردووە، بە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە گوژمەیەکی 579 ملیۆن دۆلار، دوو ساڵی بۆ دانراوە.

بەپێی ماستەرپلانی شاری هەولێر، ئەگەر تەواوی ناوچەی نێو بازنەی 120 مەتری خزمەتبکرێت، پێویستی بە توانایەکی 840 هەزار مەتر سێجا لە رۆژێکدا هەیە – واتە پرۆژەی ئێستا تەنیا بەشێکی سنووردار لەو پێویستییە دابیندەکات.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 500 کیلۆمەتر تۆڕی ئاوی باران هەیە، بەڵام تۆڕێکی سەربەخۆی ئاوەڕۆی قورس نییە، کە هۆکاری سەرەکیی بۆنی ئاوەڕۆکانە.

گەڕەکە نزیکەکانی وێستگەکە – وەک نەورۆز، نیشتمان و کوردستان – یەکەمین گەڕەکن کە خزمەتدەکرێن، پاش تەواوبوونی وێستگەکە، تۆڕەکە قۆناخ بە قۆناخ فراواندەکرێت.

وزەی خۆر: خواستی زیاد، پێویستی بە سیستەمی یاسایی

رەوەز عەزیز، ئەندازیاری کارەبا ئاماژەی بەوەکرد کە هۆکاری زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانی کارەبا، دووربوونەوە لە ستانداردی ئەندازیاری لە دیزاین و دانانی سیستەمەکان، نەوەک تەنیا کوالیتیی مادەکان.

ئەو ئەندازیارە هەروەها رایگەیاند کە هێشتا سیستەمێکی یاسایی گونجاو نییە بۆ ئەوەی خاوەن باڵەخانەکان کارەبای زیادەی وزەی خۆر بگەڕێننەوە نێو تۆڕی نیشتمانی، هەرچەندە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکووک بڕێکی باش لە دانانی سیستەمی وەرگرتنی وزەی خۆر بەدیدەکرێت.

ئەحمەد دلێر، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای (رووناکیی ئاسیا) ئاماژەی بەوەکرد کە سیستەمی وزەی خۆر لە عێراق دوای 2020 دەستیپێکرد و تەمەنی بازاڕەکە نزیکەی دوو تاوەکو سێ ساڵە، بەڵام سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی کارەبا لەسەر حکومەت.

بەرهەمی نێوخۆیی و کوالیتی کۆنترۆڵ

سۆران یوونس، خاوەنی کۆمپانیای تاسەر (دامەزراوی ساڵی 1992)، بانگەشەی گرنگی کوالیتی کۆنترۆڵی تووندتری کاڵای هاوردەکراوی کرد و گوتی، لەسەر پێویستیی متمانەی نوێی بەکارهێنەران بۆ بەرهەمی نێوخۆیی، وەک مەرجێکی پێش پاڵپشتیکردنی کارگەکانی ناوخۆ.

هەردەوێڵ عەبدوڵڵا، ئەندازیاری تەلارسازی رایگەیاند، زیاتر لە 90%ـی پرۆژە تەلارسازییەکانی هەولێر بەدەستی ئەندازیاری کوردی جێبەجێدەکرێن، بەڵام کێشەی سەرەکی لە ئاستی کاری وەستاکاندایە، نەک ئەندازیاری؛ هەروەها باسی لەوەکرد کە تەلارسازیی هەولێر پێویستی بە شوناسێکی تایبەتە – وەک بەکارهێنانی خشتی هاوشێوەی قەڵای هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە