Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نموونەی ئەو بەردە جیاوازانەی چیمەنتۆیان لێ دروست دەکرێت، لە 28ی ئابی 2026 لە لایەن راستی بامەڕنی، بەڕێوەبەری تەکنیکیی کۆمپانیای دابین هێنراونەتە ستۆدیۆی رووداو لە پێشانگەی کەلوپەلی بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و شارەوانیدا لە هەولێر. وێنەکە لە ڤیدیۆی بەرنامەکەی رووداو وەرگیراوە.

کوردستان

کارگەیەک بۆ رووداو: چیمەنتۆی کوردستان دەگاتە بازاڕی سووریا

بژار زوبێر

بژار زوبێر

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ 

لە دووەم رۆژی شازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کەلوپەلی بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و شارەوانیدا لە هەولێر، کۆمپانیای دابین، بەرهەمهێنەری چیمەنتۆ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چیمەنتۆی کوردستان لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریادا بەشدارە.

لە بەرنامەیەکی تایبەتدا، کە لە لایەن بەختیار عەبدولعەزیزەوە لە پێشانگاکەدا پێشكێشکرا، راستی بامەڕنی، بەڕێوەبەری تەکنیکیی کۆمپانیای دابین رایگەیاند، کارگەکە لە گوندی کێشکە، نزیک گۆمەسپان و نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە و پلاندانانی شوێنەکە لە 2011ـەوە دەستی پێکردووە بۆ دۆزینەوەی ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە کانزای پێویست بۆ چیمەنتۆ.

بە گوتەی راستی بامەڕنی، هەموو ئەو کەرەستانەی لە دروستکردنی چیمەنتۆدا بەکاردەهێنرێن، بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستانن. لەنێویاندا: لایم ستۆن (بەردی گەچ) کە نزیکەی 75٪ی پێکهاتەی خاوی چیمەنتۆیە، لە خودی ناوچەکەوە دەردەهێنرێت. هەروەها ساند ستۆن بۆ زیادکردنی سیلیکا و باشترکردنی کوالێتی، هەر لەو ناوچەیە بەرهەم دەهێنرێت. تەنیا تۆزی ئاسن نەبێت کە تاکە مادەی هاوردەکراوە و تەنیا 2٪ بۆ 3٪ی چیمەنتۆکە پێکدێنێت. 

ئەم مادانە پێکەوە لە فڕندا دەسوتێنرێن تاوەکو پلەی گەرمییان دەگاتە هەزار و 450 پلەی سیلیزی، بۆ دروستکردنی ماددەی "کلینکەر" کە 90٪ی چیمەنتۆی لێ دروست دەبێت. سووتەمەنییەکەش نەوتی رەشی خۆماڵییە.

بە گوتەی راستی بامەڕنی، کوالێتی بەرهەمەکە پابەندە بە ستانداردی عێراقی چیمەنتۆ، کە پشتی بە ستانداردی ئەورووپی و بەریتانی بەستووە، شتێک کە رێگە دەدات چیمەنتۆکە بگوازرێتەوە دەرەوەی وڵات، لەوانە بازاڕی سووریا و باشووری عێراق.

کۆمپانیاکە هەروەها باسی لەوە کرد، نیوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە کوردن و بۆ هەندێ کاری تەکنیکی، پشت بە شارەزا و پسپۆڕی بیانی دەبەستن. هەروەها کیسەی چیمەنتۆکەش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت. کارگەکە تاقیگەیەکی خۆی هەیە بۆ تاقیکردنەوەی بەردەوامی کوالێتیی ماددە خاوەکان پێش گەیشتن بە سایلۆکانی فرۆشتن و وێستگەیەکی کارەبای تایبەت بە توانای 52 مێگاوات هەیە بۆ دابینکردنی وزەی کارگەکە. بۆ پاراستنی ژینگە، وەک راستی بامەڕنی باسی کرد، کۆمپانیاکە فلتەری تایبەت بۆ کۆنترۆڵکردنی تۆز و کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان دامەزراندووە، بە خەرجییەکی نزیکەی سێ تاوەکو چوار ملیۆن دۆلار. بەرهەمەکانیان بریتین لە جۆرەکانی OPC بۆ بناخە و کۆڵەکە، Sim 2  بۆ لەبخ  و Super Block بۆ کارگەکانی بلۆک.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە