Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان

کوردستان

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجەی 2027 دەچێتە بەغدا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027 بچێتە بەغدا. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەپێی خەمڵاندنەکان هەرێمی کوردستان بۆ مووچە و بودجەی بەکاربردن، پێویستی بە نزیکەی 23 ترلیۆن دینارە.


شەممە 29ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شاندێکی چوار کەسیی وەزارەتی دارایی، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی 2027 دەچنە بەغدا. پێشبینی دەکرێت سەردانەکە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بێت."

سەردانی ئەو شاندە دوای ئەوە دێت، کە هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی رابردوو، پڕۆژەی پشکی بودجەی ساڵی 2027ی رەوانەی بەغدا کرد. 

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی دەڵێت: "شاندەکە دەچن تاوەکو لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر وردەکاریی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027 بکەن."

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو پێویستیەتی، سەرچاوەکە گوتی: "بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو، پێویستمان بە نزیکەی 23 ترلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و بودجەی کارپێکردن؛ هەروەها بۆ بودجەی وەبەرهێنانیش پێویستمان بە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینارە."

جگە لەو شاندەی وەزارەتی دارایی کە بڕیارە ئەم هەفتەیە سەردانی بەغدا بکەن، کۆتایی هەفتەی رابردوو شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی وەبەرهێنان سەردانی بەغدایان کرد.

20-8-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوای زیاتر لە مانگێک لە گفتوگۆی چڕ و خەمڵاندنی هەمەلایەنەی داهات و خەرجییەکان، کۆتاییهاتنی پرۆسەی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی 2027 راگەیاند و پڕۆژەکەی بە هەردوو شێوازی کاخەزی و ئەلیکترۆنی رەوانەی بەغدا کرد.

وەزارەت رایگەیاند: "لەم پڕۆژەیەدا، سەرجەم شایستە داراییەکان، خواستە دەستوورییەکان و پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی جێگیرکراون، لەوانە:

• دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. 

• دابینکردنی مووچە بۆ خێزانی کەمدەرامەت و هاوتاکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان لەگەڵ بەغدا. 

•دابینکردنی خەرجییەکانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان. 

• جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ چەندین ساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوو. 

• هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە. 

• هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق و وەرگرتنی سەرجەم شایستە داراییەکانی پێشویان.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە