Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لاهوور شێخ جەنگی

لاهوور شێخ جەنگی

کوردستان

کارەکانی دادگەی پێداچوونەوە پەکیانکەوتووە؛ ململانێی سیاسییە یان کێشەی کارگێڕی؟

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 4 مانگە کارەکانی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان (تەممیز) راگیراون، بەو هۆیەوە دۆسیەی هەزاران هاونیشتمانی پەککەوتووە. لە کاتێکدا سەرچاوەکان هۆکارەکە بۆ خانەنشینبوونی دادوەران و رێکاری کارگێڕی دەگەڕێننەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ کاراکردنەوەی دادگەکە چڕکردووەتەوە.


بەرپرسێکی ئاگادار لە دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، رۆژی 29ی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیکەی چوار مانگە دادگەکەیانن کارەکانی راگرتووە، دۆسیەیەکی زۆریش بەو هۆیەوە وەستاوە.

ئەو بەرپرسەی دادگەی پێداچوونەوە گوتی: "بڕیار بوو رۆژی یەکشەممەی رابردوو دادگەی پێداچوونەوە دەست بەکارەکانی بکاتەوە، بەڵام لەبەر دوو هۆکار نەکرا. یەکەم: دەبێت دەستەکان دابەش بکرێنەوە، دووەمیش: دەبێت ئەندامی نوێ زیاد بکرێت، چونکە دوو ئەندامی سەرەکی کە یەکێکیان سەرپەرشتی 5 دەستەی کردووە خانەنشین بوون، ئێستا دەبێت ئەندامەکان زیاد بکرێنەوە".

هەوڵەکان بۆ چارەسەر و نێوەندگیری

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "هێشتا کارەکانی دادگەی پێداچوونەوەی هەولێر دەستیان پێنەکردووەتەوە و ماوەیەکە وەستاوە. هۆکاری وەستانەکەش بۆ کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و هەروەها دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەگەڕێتەوە."

رۆژی 12-1-2026، بۆ یەکەم جار لاهوور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لە دۆسیەکەی نەدا و رایگەیاند، بۆ وردبینی دۆسیەکە رەوانەی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەکرێت. بەڵام زیاتر لە هەشت مانگە تاوەکو ئێستا رێگە نەدراوە کە دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر.

ئەو سەرچاوەیەی رووداو رایگەیاند: "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا کێشەی ئەو دادوەرانەی گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی یەکلایی بکرێتەوە و دادوەرەکان هەر ئەم هەفتەیە دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.".

هاوکات سەرچاوەیەک لە دادگەی پێداچوونەوەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، کە تەمەنی سەرۆکی دادگە گەیشتووەتە خانەنشینی، بەڵام لەبەر پێویستیی کار و بۆ ئەوەی بڕیارە هەستیارەکانی وەک "لە سێدارەدان" یان "گۆڕینی ئایین" پەک نەکەون، خانەنشین نەکراوە، چونکە ئەو جۆرە بڕیارانە پێویستیان بە رەزامەندیی هەر 9 ئەندامەکەی دەستەی گشتی هەیە.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، ماوەی هەفتەیە هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی دادگەکە بە چڕی دەستیان پێکردووەتەوە.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژکار، رەتیکردەوە هۆکارە کارگێڕییەکان لە پشت پەککەوتنی کارەکانی دادگە بن و رایگەیاند، کێشەکە "سیاسییە".

ئەو پارێزەرە بە رووداوی گوت: "دادوەرەکان دەوام دەکەن، بەڵام ئامادە نین واژۆ لەسەر هیچ نووسراوێک بکەن. هۆکاری سەرەکیی راگرتنی کارەکانی دادگەی پێداچوونەوە، دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگییە؛ پێدەچێت لایەنێک نەیەوێت ئەو دۆسیەیە بگاتە دادگەی پێداچوونەوە، چونکە دەترسن لەوێ بڕیارەکان لە بەرژەوەندیی ئەو بدرێن."

ئاسۆ هاشم ئاماژە بەوەش دەکات کە بەهۆی ئەم ململانێیەوە، لە مانگی 4ـی ئەمساڵەوە هیچ دۆسیەیەکی دادوەری لە دادگەکانی سلێمانی و گەرمیانەوە رەوانەی دادگەی پێداچوونەوە نەکراوە. ئەمەش بە گوتەی ئەو زیانی گەورەی بە خەڵک گەیاندووە و دەڵێت: "خەڵک هەیە چەند مانگێکە چاوەڕوانی یەک واژۆی دادوەرەکانە و بێتاوان لە زیندان ماوەتەوە؛ لە هەر شوێنێک دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نەبوو، دیموکراسی دەبێتە درۆیەکی گەورە."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە