Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

منداڵی مەلۆتکە کە پێشوەختە بە نەشتەرگەری لەدایکبوون و لەنێو شووشەدان. وێنە: رووداو

منداڵی مەلۆتکە کە پێشوەختە بە نەشتەرگەری لەدایکبوون و لەنێو شووشەدان. وێنە: رووداو

کوردستان

لە ساڵێکدا زیاتر لە 17 هەزار منداڵ لە سنە لەدایکبوون

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 17 هەزار منداڵ لە پارێزگاکە لەدایکبوون، کە 336ـیان دووانە بوون. دەشڵێت، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 3 هەزار و 800  جیابوونەوە تۆمارکراوە.


رۆژی شەممە، 29ـی ئابی 2026، عەلی جۆکار، بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماری ساڵانەی (21-8-2025 تاوەکو 21-8-2026) بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 17 هەزار و 69 منداڵ لە پارێزگاکە لەدایکبوون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە نێو لەدایکبوواندا 8 هەزار و 852ـیان کوڕ و 8 هەزار و 217ـیان کچ بوون. جۆکار ئاماژەی بەوەش کرد کە 336 لەدایکبوونی دووانە و 13 سێیانە لە ناوەندە تەندروستییەکانی پارێزگای سنە تۆمارکراون.

سەبارەت بە باری خێزانی، بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی سنە ئاشکرای کرد، لەو یەک ساڵەدا، 9 هەزار و 742 پڕۆسەی هاوژینی کراون. لە بەرامبەردا، 3 هەزار و 814 جیابوونەوەی هاوژینان تۆمارکراوە.

عەلی جۆکار رایگەیاند کە لە هەمان ماوەدا 8 هەزار و 562 کەس لە پارێزگاکە مردوون، کە پێکهاتوون لە 5 هەزار و 51 پیاو و 3 هەزار و 511 ژن.

بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سنە گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 747 هەزار و 445 کەس.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە