Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هۆڵێکی تاقیکردنەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هۆڵێکی تاقیکردنەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: ئەم هەفتەیە ئەنجامی خولی دووەمی پۆلی 12 رادەگەیێنرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییان هات. گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیێنێت، لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان رادەگەیێندرێن.

رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، پەیمان خەواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی کۆتاییان هات. تاقیکردنەوەکان لە 11ـی ئەم مانگەوە دەستیان پێکردبوو و بە هەمان رێزبەندیی خولی یەکەم بەڕێوەچوون."

سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتی: "بە زووترین کات و لەم هەفتەیەدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ قوتابیان رادەگەیێندرێن."

رۆژی 9-7-2026، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم راگەیێندرا. 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە؛ ئەم ساڵ 117 هەزار و 142  قوتابی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە. 19 هەزار و 403 مامۆستا و فەرمانبەر وەک دەستەی کارگێڕی هۆڵەکان 
دانرابوون، پێکهاتوون لە 12 هەزار و 18 چاودێر، 2,003 بەڕێوەبەری هۆڵ، 2,003 یاریدەدەری بەڕێوەبەر، 1هەزار و 376 سەرپەرشتیار و 2,003 کارمەندی خزمەتگوزار.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە