Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لیژنەی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی خانەقین: خۆپێشاندانی ئەمڕۆ دواخرا

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان لە خانەقین راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە کە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 لەگەڵیان کۆدەبنەوە و گوێ لە داواکانیان دەگرن، بۆیە خۆپێشاندانەکەیان دوادەخەن. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێ، ئاگاداری دواخستنەکە نین.

بڕیاربوو دژی بەعەرەبکردن لە شاری خانەقین (کە یەکێکە لە ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان و لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە) ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەڕێوەبچێت، بەڵام رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە رایانگەیاند، چالاکییەکەیان هەڵپەساردووە، نەوەک هەڵوەشاندنەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لەپێناو پەرۆشیمان بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکێتیی دانیشتووانی قەزای خانەقین و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شارەکەمان، دەمانەوێ بۆ هاووڵاتییانی روون بکەینەوە کە پەیوەندیمان پێوەکراوە لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور و کاتێکمان بۆ دیاریکراوە لەگەڵیان کۆببینەوە، ئەویش بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵکی خانەقین بە شێوەیەکی راستەوخۆ و فەرمی".

لە بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)ی تۆڕی میدیایی رووداو کە 23ی ئاب بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی حیزبی و هاونیشتمانییانی خانەقین هۆشدارییان دا لە پرۆسەیەکی سیستماتیکی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکەیان، کە بە "پاکتاوی رەگەزی" ناوی دەنێن. بڕیاربوو دژی ئەو پرۆسەیە ئەمڕۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی بکەن.

لیژنەی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان لە خانەقین رایگەیاند: "بڕیاردرا بە هەڵپەساردنی خۆپێشاندانەکە و ئەنجامندەدانی لەمڕۆدا، نەوەک هەڵوەشاندنەوەی، ئەوەش بۆ رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم پەیوەندی و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و خستنەڕووی داواکاری و مافەکانمان بە هەموو روونییەک و بە شێوازێکی شارستانی و یاسایی، بەدوور لە هەر گرژی و ئاڵۆزییەک".

وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە: "دووپاتی دەکەینەوە خۆپێشاندانەکە هەڵنەوەشێندراوەتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردراوە تاوەکو گەڕانەوەی لیژنەکە لە بەغدا و ئاگاداربوون لە ئەنجامی کۆبوونەوە و پەیوەندییەکان و ئەوەی پێی گەیشتوون سەبارەت بە داواکارییەکانی خەڵکی خانەقین".

سەلام عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرپەرشتیاری خۆپێشاندانەکە، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وەک ئەندامانی لیژنەکە ئاگامان لەو نووسراوە نییە کە دەڵێت خۆپێشاندان دواخراوە و هیچ بڕیارێکمان نەداوە ئەمڕۆ چی بکەین".

سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو چالاکڤانانەی بڕیاربووە سەرپەرشتی خۆپێشاندان بکەن، سەلام عەبدڵڵا دەڵێ: "دوو کەس دەستگیرکراون و دەنگۆی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی دیکەش هەیە".

لە چوارچێوەی بەرنامەکەی تۆڕی میدیایی رووداودا، دانیشتووان و بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە خانەقین ئاماژەیان بە چەندین هەنگاوی مەترسیدار کرد؛ لەوانەش هەوڵەکان بۆ دابڕینی کارگێڕیی ناحیەکانی گوڵاڵە و قەرەتەپە، کڕینی زەویوزار و سووتاندنی باخە خورماکان لەلایەن "عەرەبی هاوردە"وە، لاوازکردنی خوێندنی کوردی و گوشارە ئەمنی و ئیدارییەکان. هەردوو لایەنی سیاسیی کورد لەو شارە، وێڕای داننان بە مەترسییەکان، ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیان بە هۆکاری سەرەکیی لاوازبوونی پێگەی کورد لە ناوچەکە باس کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی لیژنەی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان لە خانەقین، دوای کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن و بڕیاری نوێ دەدەن.

لیژنەکە رایگەیاندووە: "داواکارییەکانمان رەوان و دەستبەرداریان نابین و دەیانگەیێنینە لایەنە باڵا و بەرپرسەکان؛ لە سەرووی هەموویانەوە داواکارییەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری و مافەکانی خەڵکی خانەقین."

بە فەرمان و بڕیاری جیاواز بڕیاردراوە ناحیەکانی گوڵاڵە (جەلەولا)، قەرەتەپە و سەعدییە لە قەزای خانەقین جیابکرێنەوە و بکرێنە قەزا؛ ئەم هەنگاوە کە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەنگی لەسەر دراوە، لەلایەن بەرپرسانی کوردەوە بە "پێشێلکارییەکی زەقی دەستوور و ماددەی 140" ناودەبرێت.

کاروان یاروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین رایگەیاند: "لە دادگەی قەزای ئیداری سکاڵامان کردووە، بەداخەوە هەفتەی رابردوو داواکەمان دۆڕاند. بڕیاری رەتکردنەوەکە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە؛ ئەمە تێکدانی ئاساییکردنەوەیە، نەک جێبەجێکردنی." هەروەها هۆشداریشی دا، ئەگەر ئەم هەنگاوە سەربگرێت، خانەقین بەبێ هیچ ناحیەیەک دەمێنێتەوە و دواتر گوندە عەرەبنشینەکانی دەوروبەری دەکرێن بە ناحیە بۆ ئەوەی گەمارۆی خانەقین بدەن.

لە هەمان بەرنامەی رووداودا، ئەکبەر حەیدەر خان، بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین گوتی: "نەیارانی کورد دڵنیان کە خانەقین شارێکی کوردستانییە؛ ئەم هەنگاوە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر لاسەنگکردنی هێزی کورد و کەمکردنەوەی دەنگی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا دەبێت."

بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو حیزبە کوردستانییەکان لە خانەقین کۆدەنگن لەسەر رەتکردنەوەی ئەم بڕیارە و دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانیان سەرپشک کردووە ئەم دۆسیەیە بگەیێننە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ بەغدا.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە