Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە رۆژئاوای کوردستان دژی بەعەرەبکردنی پرۆگرامی خوێندن خۆپێشاندان کرا

ڤیڤیان فەتاح

ڤیڤیان فەتاح

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤیڤیان فەتاح
ڤیڤیان فەتاح01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی سووریا بڕیاریداوە لە ناوچە کوردنشینەکاندا خوێندن بە زمانی عەرەبی بێت، ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، "لە هەر شتێک خۆش دەبن، لە زمانی کوردی خۆش نابن."


رۆسێڤ عەلی، قوتابییەکی پۆلی 10ـە و 10 ساڵە بە زمانی کوردی دەخوێنێت، بەڵام بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی حکومەتی سووریا، دەبێت بە زمانی عەرەبی درێژە بە خوێندنەکەی بدات. رۆسێڤ دەڵێت، "ئەگەر بگەڕێمەوە سەرەتا و زمانی عەرەبی بخوێنم، شتێکی زۆر ئەستەمە. نەک تەنیا من لەو دۆخەدام، هەموو هاوڕێکانم وەک منن."

رۆسێڤ، لەگەڵ بەشێک لە قوتابیان و مامۆستایان و هاونیشتمانیی دیکە لە خۆپێشاندانێکدا بەشدارە و پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسان کرد و گوتی، "پەیامی من بۆ بەرپرس و دەسەڵاتداران ئەوەیە، دەزانین قۆناخەکە سەختە و بۆیە دەستبەرداری زۆر شت بووین، بەڵام هیوادارین زمانی کوردی نەبێت."

باوکێک دەستی دوو منداڵەکەی گرتووە و لەگەڵ خۆی هێناونیەتییە نێو خۆپێشاندەران. منداڵەکان کتێبەکانیان بەدەستەوەیە و یەکێکیان کە ناوی قەدەر محەممەد عەلییە، دەڵێت، "من بە کوردی دەخوێنم."

ئارشەک باراڤی، مامۆستای زمانی کوردییە و دەڵێت، نزیکەی 5 هەزار قوتابی هەبووە و بڕیارەکەی حکومەتی سووریا بە "هەڵە" و "نیازباش نییە" ناودەبات. ئەو مامۆستایە دەڵێت، "کاتێک وەک برای خۆیان بمانبینن، ئێمە و زمانەکەشمان قبووڵ دەکەن. ئەوان دەیانەوێت بەو چەند کاژێرە زمانەکەمان داگیر بکەن."

ئارشەک باراڤی، لە ساڵی 1986ـەوە بە نهێنی وانەی کوردی گوتووەتەوە و بەهۆی ئەوە چەند جارێک لەلایەن حکومەتی ئەوکاتی سووریاوە بە تۆمەتی "وانەگوتنەوە بە زمانێکی بیانی" دەستگیر کراوە.

رۆژی 27ـی ئابی ئەمساڵ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی سووریا بڕیاریدا لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، وانەی زمانی کوردی هەفتانە بۆ 3 کاژێر کەمبکرێتەوە و کاژێرێکیش بۆ چالاکی تەرخان بکرێت، بەڵام پرۆگرامی خوێندن بە زمانی عەرەبی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە