Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بۆ یەکەمجار لە کەرکووک یەکپۆشیی خوێندنی کوردی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی لێدەکرێت

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بازاڕ و دووکانەکانی کەرکووک پڕ بوون لە جلی ئاڵوواڵای باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان؛ بۆ یەکەمجار ئەمساڵ یەکپۆشیی قوتابییان و خوێندکارانی کورد لە کەرکووک و خورماتوو هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی لێدەکرێت.


دووکانداران هەموو ئەو جۆرە جلانەیان هێناوە کە بۆ یەکپۆشیی خوێندنی کوردیی ئەمساڵ دیاریکراون، بەڵام ئاماژە بە گرانبوونی نرخەکەی و زەحمەتی لە بەدەستگەیشتنی دەکەن.

ئەحمەد عەبدوڵڵا، دووکاندارێک لە کەرکووک لەبارەی هۆکاری گرانبوونی جلەکان بە رووداوی راگەیاند: "لای ئێمە دروست ناکرێت و لە سلێمانی و هەولێرەوە بۆمان دێت؛ رێگەوبانیش گوشاری لەسەرە و ناکرێت بە ئاسانی ئەو جلوبەرگە بێتە ئەمدیوەوە."

لە لایەکی دیکەوە، بەشی خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکووک دڵنیایی دەدات کە بابەتی یەکپۆشی بڕیاری لێدراوە و گشتاندن بۆ هەموو قوتابخانە و خوێندنگەکان کراوە تاوەکو کەسووکاری قوتابییان ئاگادار بکەنەوە.

کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکووک لەبارەی هۆکاری رێککەوتنەکە بە رووداوی گوت: "رێنمایی وەزارەتمان دەرکردووە چونکە خوێندنی کوردی تایبەتمەندیی خۆی هەیە. دوای پەیوەندیی تەلەفۆنی و تێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزیری پەروەردە دکتۆر ئالان و دکتۆر عەبدولکەریم عەبتان، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەو تێگەیشتنە ئاگادار کرایەوە."

هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک لە سەرەتادا ناڕازی بوو لەم سیستەمە یەکپۆشییە، بەڵام ئێستا رایدەگەیێنن کە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی کۆتایی نووسراویان ئاراستەی بەغدا کردووە.

مەنسوور مزری، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەبارەی رێکارە یاساییەکان بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە لایەنی رێگەپێدراو نین بۆ نیشاندانی ڕەزامەندی، بەڵکو وەزارەتی فیدراڵی تایبەتمەندە. نووسراوێکمان بەرز کردووەتەوە بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردە عەبدولکەریم عەبتان تاوەکو فەرمانێک بڵاو بکاتەوە کە یاسایی بێت و هەمووان پێی رازی بن."

لە سنووری کەرکووک و خورماتوو، زیاتر لە 100 هزار منداڵی کورد لە نزیکەی 550 باخچەی ساوایان، قوتابخانە و خوێندنگەدا بە زمانی کوردی دەخوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە