Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هێمن میرانی: بەشێک لە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی جێبەجێ ناکرێن

ئاگرین محەممەدی

ئاگرین محەممەدی

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاگرین محەممەدی
ئاگرین محەممەدی02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی ناکۆکیی سیاسییەوە بەشێک لە بڕیارەکانی وەزارەتەکەیان لە سلێمانی جێبەجێ ناکرێن. ئاشکراشی دەکات کە بەهۆی کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لێخوڕین، گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتووچۆ لە 300 کەسەوە بۆ 90 کەس کەمبووەتەوە.

د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولرەحمان پێشکێشی دەکات، تیشکی خستە سەر کۆنفرانسێکی 3 رۆژەی وەزارەتەکەیان لە هەولێر بۆ پەرەپێدانی توانای هێزەکانی ناوخۆ و گوتی: "ئامانجمان نوێکردنەوەی پۆلیس و گونجاندنیەتی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم."

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوە کرد، کە بەشێک لە بڕیارەکانیان لە سلێمانی رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و گوتی: "لە دهۆک، زاخۆ، ئامێدی و ئاکرێ ساڵانەی نوێی دیجیتاڵی دەستیپێکردووە، بەڵام کێشەی سیاسی لە سلێمانی رێگرە لە بەئەلیکترۆنیکردنی پارەدانی سزاکانی هاتووچۆ؛ هەروەها رێگەش نادرێت تابلۆی سلێمانی و هەڵەبجە بخرێنە نێو سیستەمی KRD pass."

سەبارەت بە هاوئاهەنگییە ئەمنییەکان، د. هێمن میرانی ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بەغدا هەیە و گوتی: "بە یارمەتیی کامێراکانی چاودێری و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، لە کەمتر لە 24 کاژێردا تاوانبار دەستگیر دەکرێت؛ هەروەها لەرێگەی ئینتەرپۆڵەوە هەر تاوانبارێک فەرمانی گرتنی هەبێت، لە هەر کوێی جیهان بێت دەیدۆزینەوە."

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لە رێکخستنەوەی چەکی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 17000 هاووڵاتی چەکەکانیان تۆمار کردووە.

د. هێمن میرانی گوتیشی: "وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی چەکی داوەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان؛ بەڵام یەکێک لە گرفتەکانمان نەبوونی بودجەی پێویستە بۆ دروستکردنی کۆگای چەک بۆ هێزەکانی ناوخۆ، تاوەکو کارمەندان لە دوای دەوام چەکەکانیان لەگەڵ خۆیان نەبەنەوە ماڵەوە."

سەبارەت بە کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی هاتووچۆ، د. هێمن میرانی جەختی لەوە کردەوە کە کامێراکان بە شێوازێکی زانستی و هونەری جێگیر کراون و رۆڵێکی بەرچاویان لە پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان هەبووە، بە جۆرێک کە ساڵانە ژمارەی گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتووچۆ لە 300 کەسەوە بۆ 90 کەس کەمبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە