Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە هەولێر کچێکی 21 ساڵ گیانی لەدەستدا و نەخۆشخانەیەک داخرا

ڤەژین موراد

ڤەژین موراد

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ڤەژین موراد
ڤەژین موراد02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

پزیشکان بە هەموو هێز و توانایەکەوە هەوڵیان بۆ گەڕانەوەی گیان و هەناسە بۆ سارا تەحسینی 21 ساڵ دەدا. بەرەبەیانی 2ی ئەیلوول لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی دیکە نەشتەرگەریی بۆ کرابوو، بۆ ئەو شوێنە گواسترایەوە بەڵام گیانی لەدەستدا.

تەحسین یاسین، باوکی سارا لەبارەی چۆنیەتیی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە و تەندروستیی کچەکەیەوە بە رووداوی راگەیاند: "کە چووینە لای پزیشکەکە زۆر بە ئاسایی باسی نەشتەرگەرییەکەی کرد و دەیگووت بە نازۆر سێ کون لە سکی دەکەمەوە و زۆریش ئاسانە. بەپێی پشکنینەکان کچەکەم 138 پلە ئیلتیهابی هەبوو، کەچی بەپێی خۆی هاتە نەخۆشخانەکە. پزیشکەکە داوای سێ بوتڵ خوێنی کرد و ئەو سێ تەقەڵەی باسی دەکرد بووە 20 سانتیمەتر؛ دواتریش رێخۆڵەیان بە هەڵە بڕیبوو و تووشی خوێنبەربوون ببوو."

دوای گیانلەدەستدانی سارا، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی بەپەلەی بۆ بەدواداچوون رەوانە کرد و بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەکەی دا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو مانگ لەمەوبەر هۆڵی نەشتەرگەریی ئەو نەخۆشخانەیە داخرا بوو، کەچی سەرەڕای ئەوەش بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

د. ڕەسوڵ عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڕێکارەکانەوە بە رووداوی گوت: "لە ئێستادا هۆڵەکانی نەشتەرگەریی ئەم نەخۆشخانەیە داخراون؛ هەر پزیشکێک سەرپەرشتیی نەخۆشێک دەکات دەیگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە و دوای چۆڵبوونی، نەخۆشخانەکە بە تەواوەتی دادەخرێت. ئەمە هەشتەمین نەخۆشخانەیە کە ئەمساڵ دایدەخەین."

لە بەرامبەردا، شێروان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی رەسولی تایبەت لەبارەی رەوشی تەندروستیی ساراوە بە رووداوی راگەیاند: "پێویستی بە چاودێریی چڕ هەبوو، بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی دیکە کرا."

هاوکات پزیشکی نەشتەرگەرەکە بە رووداوی گوتبوو کە سەرجەم رێکارە پزیشکییەکانی بۆ سارا گرتووەتە بەر؛ بەڵام لە بەرامبەردا، ئەو نەخۆشخانەیەی دوای نەشتەرگەری سارای بۆ رەوانە کرابوو بە رووداویان راگەیاند کە سارا بە مردوویی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە