Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

لە پردێ چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی پردێ دوو چەکداری نەناسراو، دەستڕێژی گوللەیان لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی کرد، چەکدارێکی هێزە شیعییەکە کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارە و برینەکەی سەختە.

عەمید عامر نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەرکووک، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، ''لە پردێ ماتۆڕسوارێک تەقەی لە خاڵێکی حەشدی کردووە و لە ئەنجامدا چەکدارێکی حەشد کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندار بووە.''

چەکدارە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ناوی عەلی بەهجەت حامد-ە. بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی کۆماریی کەرکووک چارەسەری بۆ دەکرێت. ئەو هێزەی هێرشی کراوەتە سەر، حەشدی تورکمانییە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، ''تاوەکو ئێستا روون نییە ئەو هێرشە لەلایەن کێوە کراوە، کەسیش دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.''

هیوا حوسامەدین،پەیامنێری رووداو لە پردێ رایگەیاند، "کاژێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو چەکدار لەسەر ماتۆڕسکیلێک تەقەیان لە پاسەوانانی بارەگای فەوجێکی لیوای 16ـی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردووە، یەکێک لە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بە ناوی عەلی بەهجەت کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

 

پەیامنێری رووداو گوتیشی، "بارەگای فەوجەکەی حەشدی شەعبی، چەکداری حەشدی تورکمانین، فەرماندەکەیان عەلی بەغدادییە.''

هێزی ئەمنی چوونەتە شوێنەکە، هەروەها فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکیش چووەتە کەرکووک.

 

پەیامنێری رووداو رایگەیاند: "دیار نییە هۆکاری هێرشەکە چییە، هێزێکی زۆری ئەمنی لە پردێ بڵاوەیان پێکراوە، ئامانجیان دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی پۆلیسی پردێ بۆ رووداو، "چەکدارەکان زیاتر لە 9 گوللەیان تەقاندووە، دواتریش بۆ شوێنی نادیار هەڵاتوون.''

شارۆچکەی پردێ لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای دوبزە لە باکووری رۆژئاوای کەرکووک، دانیشتووانەکەی، زۆرینەی کورد و تورکمانن، بە دووری 40 کیلۆمەتر لە ناوەندی کەرکووک و 50 کیلۆمەتر لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە