Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

پۆلیسە گرێبەستەکان دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسە گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بەهۆی گوشارەکانی بەغداوە حکومەت 120 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە و ناتوانێت شایستە داراییەکانی ئەو پۆلیسانە دابین بکات.

پۆلیسێکی گرێبەست لە شاری هەولێر، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی رۆژانە لە ئەرکی پاسەوانیی دامەزراوە حکومییەکاندان، بەڵام ماوەی دوو مانگە بێ مووچەن. ئەو دەڵێت: "من کوڕی شەهیدم و کرێنشینم، ئێستا تەنانەت پارەی هاتووچۆم بۆ دەوام نییە."

مووچەکانیان چەندە؟

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ژمارەی ئەم پۆلیسانە نزیکەی 700 کەس دەبێت و مووچەکانیان بەپێی بڕوانامەکانیان بەم شێوەیەیە: بەکالۆریۆس 917 هەزار دینار، دیبلۆم 901 هەزار دینار،  ئامادەیی 888 هەزار دینار و بێ بڕوانامە 868 هەزار دینار.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، حکومەت ئێستا رووبەڕووی کورتهێنانی 120 ملیار دینار بووەتەوە. ئەو سەرچاوەیە گوتی: "گوشاری بەغدا وای کردووە کە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست و خەرجییەکانی دیکەی فەرمانگەکان لە کاتی خۆیاندا دابین نەکرێن."

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، حکومەت لە هەوڵدایە بۆ دابینکردنی نەختینە تاوەکو لە زووترین کاتدا شایستە داراییەکانی پۆلیسە گرێبەستەکان و فەرمانگەکان خەرج بکات.

رووداو بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆوە کرد، بەڵام هیچ کامیان ئامادە نەبوون لەسەر ئەم پرسە لێدوان بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە