Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە هێرشێک بۆ سەر حەشدی شەعبی لە پردێ چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجتاڵ

 

لە ناحیەی پردێ دوو چەکداری ماتۆڕسوار تەقە لە خاڵێکی پاسەوانیی هێزی مغاویری حەشدی شەعبی دەکەن؛ لە ئەنجامدا چەکدارێک دەکوژرێت و یەکێکی دیکەش بریندار دەبێت. سەرەڕای داخستنی دەروازەکان و بڵاوەپێکردنی هێز، تائێستا ناسنامەی هێرشبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.

رووداوەکە لەو کاتەدا بووە کە دوو چەکداری بارەگای هێزی مغاویری سەر بە حەشدی شەعبی لە ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری) خەریکی پاسەوانی بوون؛ ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی لەسەر بووە، بە خێرایی بە بەردەمیاندا تێپەڕیوە و دەستڕێژی گوللەی لێ کردوون.

لەو هێرشەدا، چەکدارێک بە ناوی عەلی بەهجەت گیانی لەدەستداوە و چەکدارەکەی دیکەش بە سەختی بریندار بووە. دەستبەجێ دوای رووداوەکە، هێزێکی زۆری ئەمنی لە نێو سەنتەری ناحیەکە بڵاوەیان پێ کراوە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین لە نێو گەڕەکەکاندا کردووە.

تەقەکەرەکان لە ژێر چاودێریی کامێراکان دان سەرەڕای رێکارە توندەکان، هێزە ئەمنییەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە سەرەداوی دەستگیرکردنی هێرشبەرەکان. عەبدولموتەڵیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، لەبارەی قوربانییەکە و رێکارەکان بە روداوی راگەیاند:

"تەقەیان لێ کردوون، یەکێکیان شەهید بووە و ئەوی دیکەیان بریندارە. ئەو چەکدارەی کوژراوە لەو خێزانانە بووە کە دوای هاتنی داعش بۆ مووسڵ و تەلەعفەر، لە ساڵی 2014ـەوە لە ناحیەی ئێمە نیشتەجێ بوون. ئێستا هێزە ئەمنییەکان بە وردی بەدواداچوون بۆ کامێراکان دەکەن تاوەکو ناسنامەی تەقەکەرەکان ئاشکرا بکەن."

کێشەی کۆمەڵایەتی یان کردەوەی تێرۆریستی؟ هەرچەندە گومانە سەرەتاییەکان بەرەو ئەوە دەچن کە رووداوەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی کەسی یان کۆمەڵایەتییەوە هەبێت، بەڵام لایەنە تورکمانییەکان و حەشدی شەعبی بە "کردەوەی تێرۆریستی" ناوی دەبەن و داوای بەهێزکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە دەکەن.

ئەحمەد رەمزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، جەخت لەسەر هەستیاریی شوێنەکە دەکاتەوە و دەڵێت: "بە ئامانجگرتنی خاڵێکی پاسەوانیی فەوجی مغاویری حەشد، پێویستی بە هەوڵی هەواڵگریی زیاتر هەیە. ناحیەی ئاڵتون کۆپری خاڵی جیاکەرەوەی نێوان کەرکووک و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە پێویستە هێزی ئەمنیی زیاتری تێدا بڵاوە پێ بکرێت."

لە ناحیەی پردێ، جگە لە پۆلیسی ناوخۆیی، هێزەکانی سوپای عێراق دەسەڵاتی باڵادەستیان هەیە. هەروەها حەشدی شەعبی سەر بە لیوای 16ی حەشدی تورکمان، چەندین بارەگا و خاڵی ئەمنییان لە نێو گەڕەکە جیاوازەکاندا هەیە، کە زۆربەیان لە دوای رووداوەکەی ئەمڕۆ خراونەتە ئامادەباشییەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە