Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نیلوفەر عەتا. کواڵیتیی وێنەکە بە ژیریی دەستکرد بەرزکراوەتەوە.

نیلوفەر عەتا. کواڵیتیی وێنەکە بە ژیریی دەستکرد بەرزکراوەتەوە.

کوردستان

ئەو تۆمەتبارەی پیرانشار دەستگیرکرا کە ئەشکەنجەی کچێکی دابوو

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ


برای ئەو تۆمەتبارەی لە پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەشکەنجەی کچێکی دابوو و دەستدرێژیی کردبووە سەر دەڵێت، براکەی لە سنووری بانە دەستگیرکراوە.


ئەمڕۆ شەممە 05-09-2026، ئەنوەر تاهیری، برای ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە ئەشکەنجەدان، برسیکردن و دەستدرێژیکردنە سەر نیلوفەر مجاویری تەمەن 28 ساڵ لە پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، براکەی لە سنووری بانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

تۆمەتبارەکە ناوی عیزەدین تاهیرە و بەهۆی تووندوتیژییەکانییەوە، کچەکە گیانی لەدەستداوە. براکەی گوتی: ''براکەم پێشینەی تاوان و نەخۆشیی دەروونی هەیە و ئەم بەیانییە هەواڵی دەستگیرکردنیمان پێگەیشتووە.''

بەگوتەی ئەنوەر تاهیری، عیزەدین دوو بۆ سێ ساڵ لە سلێمانی لە زیندان بووە، دوای ئازادبوونی چووەتە داخوازیی نیلوفەر، ''بەڵام دواتر کچەکەی هەڵگرتووە و پێکەوە لە کارگەیەک لە پیرانشار دەستیان بە کار کردووە.''

وەک برای تۆمەتبارەکە سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی نیلوفەر مجاویر دەڵێ: ''دەمەقاڵێیان لێ پەیدا بووە، ئەو کچەش پێشتر نەخۆشی (فێگرتنی) هەبوو و لە هۆش خۆی دەچوو. کاتێک دەبینێت لەهۆش خۆی چووە، دەیباتە نەخۆشخانە و لەوێ جێی دەهێڵێت و دەڕوات".

چیرۆکەکە کەمتر مانگێک پێش ئێستا دەستیپێکرد، کاتێک نیلوفەر و دایکی بۆ کارکردن و لێکردنەوەی هەڵووژە و سێو، دەچنە باخێک لە نزیک تەورێز. لەوێ ئەو پیاوە بەناوی عیزەدین تاهیر تەمەن 41 ساڵ دەناسن. کەسوکاری کچەکە دەڵێن، دوای گەڕانەوەیان بۆ پیرانشار، ئەو پیاوە شەوێک بە زۆر و هەڕەشە نیلوفەر دەڕفێنێت.

مەزهەر مجاویر، برای نیلوفەر، بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسە، خوشکەکەمی بە هەڕەشە لەگەڵ خۆی بردووە و پێی گوتبوو، ئەگەر نەیەیت، باوک و براکەت دەکوژم. رۆژی دواتر پەیوەندی بە دایکمەوە کرد و گوتی لە مەهابادین و دەیخوازم. کاتێک قسەمان لەگەڵ خوشکەکەم دەکرد، دەیگوت باشم، بەڵام دواتر دەرکەوت کە دەست و قاچی بەستراوەتەوە و بە زۆر پێی گوتراوە وا بڵێت."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە