Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە سنە، 11 کەس گیانیان لەدەستدا

سیروان عەباس

سیروان عەباس

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوە هاتووچۆکەی پارێزگای سنە گەیشتە 11 کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، رووداوەکە بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی سنە – هەمەدان و تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. 

سەرچاوەیەک لە مانگی سووری سنە بە رووداوی گوت، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 11 کەس، کە لەنێویاندا ژن و دوو منداڵ هەن کە یەکێکیان منداڵی شۆفێری تانکەرەکە بووە.

سەرپەرشتیاری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانیی سنە ئاماژەی بەوە کرد، چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانەی شوێنەکە کردووە.

بەهۆی ئەوەی تانکەرەکە سووتەمەنیی بارکردووە، پڕۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەخت بووە. ئازاد کەرەمی، لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و قەبارەی زیانەکان گوتی: "وردەکاریی تەواو دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لە لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوەی سنە و لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا بۆ رای گشتی بڵاو دەکرێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە