Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نزیکەی 30 بزنی کێوی گەڕێندرانەوە بۆ نێو سرووشتی شارباژێڕ

نزار جەزا

نزار جەزا

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نزار جەزا
نزار جەزا05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ


کەسایەتییەکی ژینگەدۆستی شارباژێڕ نزیکەی 30 سەر بزنی کێوی لە سلێمانی دەکڕێتەوە و لە ناوچەیەکی شاخاوی لە سنووری شارباژێڕ ئازادیان دەکات.

سلێمانی - حاجی شەریف، کەسایەتییەکی ژینگەدۆست و دەستودڵکراوەی شارباژێڕ و سلێمانییە و ساڵانە چەندجارێک ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەکڕێتەوە و ئازادیان دەکات.

شەریف حاجی رەسوڵ، ژینگەدۆست، رایگەیاند: "ئەم بزنە کێوییانە لە باخێکدا بوون، چووم سەیریان بکەم بۆ جوانی، خاوەنەکەی گوتی ئەیفرۆشم، منیش لەوێ بڕیارمدا هەموویان بکڕمەوە و ئازادیان بکەم. بۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و مامۆستا جەلالی ژینگەدۆست قسەم کرد بۆئەوەی شوێنێکی گونجاویان بۆ بدۆزینەوە. ئەوەبوو سێ رۆژ پێش ئێستا هاتین بۆ شارباژێڕ و بە گونجاومان زانی و ئازادمان کردن."
شارباژێڕ، ناوچەیەکی پڕ دەشت و کێو و شاخی سەختە و ژینگەکەی لەبارە بۆ ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان.

جەلال شێخ کەریم، ژینگەدۆست، دەڵێت: "حاجی شەریف هەنگاوێکی زۆر باشی لەم ناوچەیە ناوە، چونکە شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ ژیانی ئەم ئاژەڵە کێوییانە، پڕی ئاو و شاخ و سەختییە. پێشتریش لێرە ورچ و پڵنگ بینراوە و زۆر گونجاوە بۆ ژیانی ئاژەڵە کێوییەکان."

دانیشتووانی شارباژێڕ دڵخۆشن بەم جۆرە کارانە و هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان دەکەن بۆ پاراستنیان.

عەلی حەسەن، گوندنشینێکە و دەڵێت: "ئەگەر بزانین کەسێک بۆ راوکردن دێت، پۆلیس ئاگاداردەکەینەوە یان خۆمان لە رێگەی پەیوەندییە خزمایەتییەکانەوە ئاگاداریان دەکەینەوە و پەشیمانیان دەکەینەوە لەو کارە."
بزنەکان بە هەماهەنگیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئازادکران و ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش هەوڵدەدات رێگری لە لەناوچوونی ئاژەڵە کێوییەکان بکات.

عەمید هۆشیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوودا هەر لەم سنوورە دوو راوچی دادگایی کران و سزادران، بۆیە دڵنیابن هەمیشە لە چاودێریدا دەبین و لە هەموو گوندەکان سەرچاوەمان هەیە و خەڵک زانیاریمان پێدەدات. بەبێ جیاوازیش هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر سرووشتی کوردستان، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە."

بزنە کێوییەکان لە شوێنێکی شاخاوی و دوورەدەست ئازادکران، کە تەمەنیان لە نێوان حەوت مانگ بۆ چوار ساڵدایە و نێر و مێیان تێکەڵن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە