Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

وردەکاریی رووداوە هاتووچۆکەی سنە؛ 18 قوربانی و سووتانی چەندین ئۆتۆمبێل

سیروان عەباس

سیروان عەباس

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی شەممە، 5ی ئەیلوولی 2026، نزیکەی کاژێر 5:00ی ئێوارە، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە پارێزگای سنە، لەسەر رێگەی سەرەکیی هەمەدان روویدا، لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 7ی دیکە بریندار بوون.

 
رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر (تانکەری سووتەمەنی) و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (سواری) روویدا، دەستبەجێ تانکەرەکە کڵپەی کرد و گڕی گرت، بەهۆیەوە زیانی بە چەندین ئۆتۆمبێلی دیکەش گەیاند.
 
یاسین زەمانی، چالاکڤانی سڤیل، دوای رووداوەکە دەستبەجێ گەیشتووەتە شوێنەکە و لەکاتێکدا هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ هاونیشتمانییان دەڵێ: "ئێرە پولیس رای هەمەدانە، ئێمە خۆمان هەر لێرە بووین، ماشین سەنگینێک (بارهەڵگر) هات، دەقیق نەماندی، وەلێ بە ئیحتماڵی فرە تەکی 206ێکدا (قەمەرە) خواریان بەیەک."

یاسین زەمانی گوتی: "تانکەرە نەفتەکە سوزیا، ئیستا خەریکن کۆنترۆڵی ئەکەن، ئێمە رانەندەی 206ـەکەمان بینی لە تەک ماشین سەنگینەکەدا."

هاونیشتمانییەک: ئۆتۆمبێلێکم سووتا کە بەدبەختیی 28 ساڵەی منە

ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە چووە شوێنی رووداوەکە و گوێی لە زیانبەرکەوتووان گرت. یەکێک لەوانە زیانی بەرکەوتووە قسەی بۆ کرد و گوتی: "ئێمە گشتمان کاریگەرین.. کاریگەر کە نە باوکی پووڵی هەس با پێی و نە خاڵۆی، نە مامۆی و نە قەوم و کەس.. 28 ساڵ عومرمە، ئەو ماشینە (ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لە رووداوەکەدا سووتاوە) بە تەواو بەدبەختی 28 ساڵەی منە."

ئارەش لهۆنی لە وەڵامدا بەو هاونیشتمانییە و زیانبەرکەوتووەکانی گوت: "من بەیانی چاوەڕێتانم." واتە پارێزگار لەگەڵ زیانبەرکەوتوواندا کۆدەبێتەوە.

 

ناو و زانیاری لەبارەی قوربانییەکان

کامیلۆ ئارتماند، چالاکڤان لە شاری سنە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی، "لەنێو بریندارەکاندا پۆلیسێک هەیە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شۆفێری بارهەڵگرەکە سەرپێچیکاری سەرەکییە."

بەرپرسانی رێکخراوی هاوکاریی شارەوانییەکانی پارێزگای سنە، ناسنامەی بەشێک لەو کەسانەیان ئاشکرا کرد کە لە رووداوەکەدا بوونەتە قوربانی.

پێنج لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، فەرمانبەری پڕۆژەی ئامادەکردنی شارۆچکەی پیشەسازیی دێولان بوون کە بریتین کە (ناسر خانزادی، فەرهاد ریازی، مەهدی زەندی پووریان، ئەحمەد مەنسووری و سەید عەتاوڵڵا خادمی).

هەروەها 6 کەس لەوانەی بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان. ئەمانەن: (کەیوان شێخ ئەحمەدی، خەلیل خودابەخشی، هوشیار باباوەیسی، حەبیبوڵڵا محەممەدی، جەلال وەکیڵی و بەختیار ئیلاهی).

راگەیاندنی ماتەمینی گشتی

لە رووداوکەدا 18 قوربانی هەن (11 گیانلەدەستدان و 7 بریندار) کە لەنێویاندا دوو منداڵ و ژنیش هەن. 

زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، جەستەیان بە تەواوی سووتاوە. پارێزگاری سنەش، دوو رۆژ ماتەمینیی سەرانسەریی راگەیاند.

 سەرپەرشتیاری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانیی سنە ئاماژەی بەوە کرد، چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانەی شوێنەکە کردووە.

بەهۆی ئەوەی تانکەرەکە سووتەمەنیی بارکردووە، پڕۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەخت بووە. ئازاد کەرەمی، لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و قەبارەی زیانەکان گوتی: "وردەکاریی تەواو دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لە لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوەی سنە و لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا بۆ رای گشتی بڵاو دەکرێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە