Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەژماری من

هەژماری من

کوردستان

هەژماری من: دابەشکردنی مووچە بە کاش رادەگیرێت و 2%ـی مووچەخۆران ماون تۆماربکرێن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

پڕۆژەی (هەژماری من) رایدەگەیێنێت، 55 هەزار کارت لە بانکەکان ئامادەن بۆ دابەشکردن و 2%ـی مووچەخۆران ماون لە پڕۆژەکە تۆماربکرێن.


رۆژی یەکشەممە6ـی ئەیلوولی 2026، پڕۆژەی (هەژماری من) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا کەمتر لە 2%ـی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماون لە پڕۆژەکەدا تۆماربکرێن، پرۆسەی تۆمارکردن و گەیاندنی کارتەکانیش بەردەوامە بۆ ئەوەی مووچەخۆران بتوانن بێ کێشە مووچەکانیان وەربگرن.

هەژماری من دەڵێ، تەنیا لە هەفتەی رابردوودا نزیکەی 20 هەزار کارتیان رادەستی سوودمەندان کردووە. بەپێی ئامارەکان، ئەم هەفتەیە 55 هەزار کارتی دیکە لە بانکە گشتییەکان ئامادەن، کە هێشتا لەلایەن مووچەخۆرانەوە وەرنەگیراون".

سەبارەت بە رێکاری ئاگادارکردنەوەی مووچەخۆران، پڕۆژەکە گوتی: "پڕۆژەی هەژماری من نامە بۆ هەر مووچەخۆرێک دەنێرێت کە کارتەکەی ئامادە بێت و شوێنی ئەو بانکە دیاری دەکات کە کارتەکەی تێدا ئامادەیە."

بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا نزیکەی 750 ئامێری (ATM) لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دانراون.

31-8-2026، دواین وادە بوو بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لە 23-06-2026 بڵاوکرابوویەوە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا بڕیار لەبارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران دراوە و هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک تاوەکو ئەو کاتە ناوی تۆمارنەکرابێت و کارتی بانکی وەرنەگرتبێتەوە، شایستە داراییەکانی لەلایەن بەغداوە رادەگیرێت و رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت.

پڕۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندرا بۆ مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە