Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی کارەبا: 400 هەزار هاوبەش لە داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا سوودمەندبوون

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبا راگەیاند، بەکارهێنانی سیستەمی دیجیتاڵی بۆ پێدانی کرێی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 220 هەزار مامەڵە لەرێگەی "ئی-پسوولە"وە کراون.


رۆژی یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی کارەبا داتای نوێ بڵاوکردەوە و راگەیاند:"تەنیا لە مانگی ئابی 2026دا، زیاتر لە 400 هەزار هاوبەش لە رێی سیستەمی (ئی-پسوولە)وە سوودمەندبوون لە بڕیاری داشکاندنی قەرزە کۆنەکانی کارەبا، کە رێژەی داشکاندنەکە 50%.ـە و پێش پڕۆژەی رووناکییە".

بەپێی ئامارەکان، تەنیا مامەڵەکانی مانگی ئاب، نزیکەی 37%ی کۆی گشتیی ئەو مامەڵە دیجیتاڵیانە پێکدەهێنن کە تاوەکو ئێستا تۆمارکراون.

لە سەر ئاستی پارێزگاکان، پارێزگای هەولێر لە پلەی یەکەم دێت و زۆرترین مامەڵەی تێدا کراوە. بەم شێوەیە:

هەولێر: یەک ملیۆن و 189 هەزار مامەڵە (53.6%)
سلێمانی: 522 هەزار مامەڵە (23.5%)
دهۆک: 492 هەزار مامەڵە (22.2%)
هەڵەبجە: 17 هەزار مامەڵە (0.8%)

بەمەش کۆی گشتیی مامەڵە ئەنجامدراوەکان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 220 هەزار مامەڵە، کە سەرجەمیان لەرێی سیستەمی دیجیتاڵییەوە بووە.

کاتی دانەوەی قەرزەکە کەی تەواو دەبێت؟

بەگوێرەی تیمی رووناکی، ئەو کەسانەی فیدەری تایبەت بە خۆیان هەیە، ئەو قەرزە نایانگرێتەوە، کە زۆرتر کارگە و کۆمپانیا گەورەکان دەگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو قەرزی کەڵەکەبووی هاوبەشانی کارەبا (پێش پرۆژەی رووناکی) زیاتر لە یەک تریلیۆن و 900 ملیار دینارە، نیوەی ئەو قەرزە لەلای هاوبەشانی ماڵانە. 

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا 50٪ی قەرزی کارەبای پێش رووناکی بۆ هاوبەشانی ماڵان کشتوکاڵی و 25٪ی قەرزی پشەسازی و بارزگانی و میری خۆش بێت، بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزەکانیان دەدەنەوە، هاوبەشان لە 3ی ئەم ئابەوە تاوەکو 10ی ئەم مانگە واتا چوار رۆژی دیکە دەتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە