Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شوێنی هێرشەکەی ئەمڕۆ

شوێنی هێرشەکەی ئەمڕۆ

کوردستان

کۆمەڵەکانی رۆژهەڵات: لە سنووری سوورداش بە درۆن هێرش کرایە سەرمان

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

هەردوو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایدەگەیێنن، کەمپەکانیان لە ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی بە درۆن هێرشیان کراوەتەسەر.

ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئەیلوول بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەنجامی بۆردوومانەکە چەند بارەگایەکمان سووتان، بەڵام زیانی گیانیمان نەبووە."

هێرشەکە نزیک کاژێر 04:40ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بووە و لە رێگەی سێ درۆنەوە کراوە. حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن: "هێرشەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوە."

 

هاوکات عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە رووداوی راگەیاند: "زیانی گیانیمان نەبووە و بنەماڵە و هاوڕێیانمان سەلامەتن، بەڵام زیانی مادی هەیە."

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بۆ رووداو نێردراون، لە ئەنجامی هێرشەکە لە چەند خانوویەکی کەمپەکە ئاگر کەوتووەتەوە و کەرەستەکانیان بە تەواوی سووتاون.

عەلی رەنجبەری ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو جێگەیەی بۆردوومان کراوە، جگە لە ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل، هیچ بنکەیەکی سەربازی و حیزبیی تێدا نییە".

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێرشەکان بە سێ درۆن کراون و زیانی گیانییان نەبووە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 28ی شوباتی ئەم ساڵەوە هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 980 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە