Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردن تێپەڕی؛ پەرلەمانی کوردستان هێشتا کارا نەکراوەتەوە

رەنجە جەمال

رەنجە جەمال

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

رووداو دیجیتاڵ

730 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕی، بەڵام دەرگای پەرلەمان هێشتا داخراوە و جگە لە یەک کۆبوونەوە بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی نەکردووە. لەکاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو پرسە بە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێوە گرێدەدات.

دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەم، پەرلەمانی کوردستان تەنیا یەکجار لە رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024 کۆبووەوە، ئەویش بۆ سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتاران بوو. ئێستا دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو ساڵ، هێشتا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و هیچ یاسایەکی دەرنەکردووە.

کاراکردنەوەی پەرلەمان بووەتە خاڵی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی، پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ راگەیاندووە.

بەهجەت عەلی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "پارتی ئامادەیە و داوا لە هەموو فراکسیۆنەکان دەکات بۆ کاراکردنەوە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان".

بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمان بە رێککەوتن لەسەر حکومەتی نوێوە گرێدەدات. جووتیار یوسف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "یەکێتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بە رێککەوتن لەسەر حکومەتی نوێ گرێدەدات و هەڵبژاردنی نوێش بە بێسوود ناودەبات".

لەنێو لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنیشدا دوو بۆچوونی جیاواز هەیە؛ بەشێکیان چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنەکان دەکەن و بەشێکی دیکەیان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە، دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی دوو سکاڵا بکات کە لەبارەی یاساییبوونی ئەم خولەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. یەکێک لە سکاڵاکان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە