Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

''حەوت کاژێر لە نۆرەداین"؛ وەرگرتنی نەوت لە کەرکووک بووەتە ئاستەنگ

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

رووداو دیجیتاڵ

لە کەرکووک، هاونیشتمانیان بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی ماڵان، ناچارن زیاتر لە حەوت کاژێر لە نۆرەی دوور و درێژدا بوەستن، بەڵام مەرج و سیستەمی دابەشکردنەکە وایکردووە بەشێکی زۆریان بێبەش بن و بەدەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە.

نرخی یەک لیتر نەوتی ماڵان کە لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت 150 دینارە، بەڵام لە بازاڕی رەشدا بە 1700 دینار دەفرۆشرێت. ئەم جیاوازییە زۆرەی نرخ وایکردووە خەڵکێکی زۆر روو لە وێستگەکانی دابەشکردن بکەن.

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان ئەوەیە کە ئەو هاونیشتمانییە کوردانەی پسوولەی خۆراک و کارتی نیشتەجێبوونیان لە کەرکووکە، بەڵام ناسنامەی شارەکانی وەک قادرکەرەم، لەیلان، سەنگاو و چەمچەماڵیان پێیە، لە وەرگرتنی نەوت بێبەش دەکرێن.

خورشید عومەر، یەکێک لەو هاونیشتمانیانەیە و دەڵێت، "پێیان گوتین نەوت بە ئێوە نادەین چونکە ناسنامەمان هی قادرکەرەمە. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەت خاوەنی نەوتە. ئەگەر مەبەستیان رێگریکردنە لە دزی، با بچن پاسەوانیی بیرە نەوتەکان بکەن کە لەوێوە دەدزرێت، نەک لێرە."

رەمزیە مەحەممەد، هاونیشتمانییەکی دیکەیە و دەڵێت، "خۆمان خەڵکی ناوچەی قادرکەرەمین و لێرە نیشتەجێین، پسوولەی خۆراک و کارتی نیشتەجێبوونمان هی کەرکووکە، کەچی دەڵێن دابەشکردنی نەوت ئێوە ناگرێتەوە."

جگە لە کێشەی ناسنامە، سیستەمی ئەلیکترۆنی و داواکردنی مۆبایل و ئینتەرنێتیش بووەتە ئاستەنگێکی دیکە، بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو.

چالاک ئەحمەد، هاونیشتمانییەکە و دەڵێت، "لە کاژێر 5ی بەیانییەوە لێرەین، ئێستا کاژێر 12:30ی نیوەڕۆیە و دەڵێن ئینتەرنێت نەماوە. کەسی بەساڵاچوو هەیە نازانێت ناویشی بنووسێت، چۆن دەتوانێت مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنێت؟"

لەوەڵامدا، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات.

ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، "لەگەڵ فەرمانگەی دابەشکردنی سووتەمەنی رێککەوتووین کە لە رێگەی موختارەکانەوە لیستی ناوی دانیشتووانی گەڕەک ئامادە بکرێت و نەوت بە تانکەر بۆ ماڵەکانیان بنێردرێت. هەروەها گەیشتووینەتە ئەو رێککەوتنەی کە نەوت بەپێی پسوولەی خۆراک دابەش بکرێت، نەک ناسنامە."

کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک رۆژانە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن، کە 250 هەزار بەرمیلی رەوانەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیاندا دابەش دەکرێت، لە پاڵاوگەکانی دۆڕە و بێجییەوە بۆ شارەکە دەهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە