Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سامان حوسێنپوور، نووسەر و فیلمسازی رۆژهەڵاتی کوردستان.

سامان حوسێنپوور، نووسەر و فیلمسازی رۆژهەڵاتی کوردستان.

کوردستان

گەنجێکی کورد لە فێستیڤاڵێکی کورتەفیلمدا لە تاران خەڵات کرا

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە
کوردستان23-10-2026

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ


کورتەفیلمی (غەزاڵ) لە نووسین و دەرهێنانی گەنجێکی خەڵکی سەقز، خەڵاتی سێیەم باشترین کورتەفیلمی لە بواری (کتێب و سینەما) بردەوە؛ ئەو گەنجە کوردە دەڵێت، تاوەکو ئێستا 12 کورتەفیلمی دروست کردووە کە لە زیاتر لە 100 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا نمایش کراون.


ئەمڕۆ هەینی 23-10-2026، سامان حوسێنپوور، نووسەر و فیلمسازی کوردی خەڵکی سەقزی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە کورتەفیلمی (غەزاڵ) بەشداریی 43ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی تارانی کردووە.

بەگوتەی سامان حوسێنپوور، لە فێستیڤاڵەکەدا کورتەفیلمەکەی خەڵاتی سێیەم باشترین فیلمی لە بواری (کتێب و سینەما)دا بەدەستهێناوە.

وەک ئەو فیلمسازە کوردە دەڵێت، تاوەکو ئێستا 12 کورتە فیلمی دروست کردوون کە لە زیاتر لە 100 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا پیشان دراون؛ لەوانە فێستیڤاڵەکانی رۆتردام، بوسان، زلین و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دەریای سوور.

سامان حوسێنپوور ماستەری لە بەشی سینەما هەیە و خوێندکاری دکتۆرای فەلسەفەی هونەرە. خولی وانەبێژیی فێرگەی فیلمی ئاسیایی بوسان (Busan Asian Film School) ـی تەواو کردووە و ئەندامی فەرمیی کۆمەڵەی کورتەفیلمی ئێرانە کە لە کارەکانیدا، هاوشێوەی (غەزاڵ) زیاتر کولتووری کوردی و ئەزموونی ژیانی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەخاتەڕوو.

ئەو نووسەر و دەرهێنەرە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد، پار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانیشدا خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی وەرگرتووە و لەلایەن لیژنەی فیلمی کوردستانیشەوە، هەڵبژێردراوە بۆ وۆرکشۆپێکی تایبەت بە (پەرەپێدانی پڕۆژەکانی فیلمی درێژ لە قۆناخی تریتمنت)دا کە رۆژانی 2 تاوەکو 6ـی تشرینی دووەم لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

تریتمنت کورتەچیرۆکێکی ورد و تەواوی فیلمەکەیە بە شێوەی پەخشان (نەوەک بە شێوەی دیالۆگ و مەرجی سیناریۆ). تێیدا لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی هەموو رووداوەکان، گرێ و چارەسەرەکان بە ریزبەندیی کات دەگێڕدرێنەوە، هاوشێوەی ئەوەی کە بینەر چی لەسەر شاشە دەبینێت و دەبیستێت.

بابەتی پەیوەندیدار

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە
کوردستان23-10-2026

خوێندکارێکی کورد لە رێگەی بۆتێکەوە دەنگی ساختە و راستەقینە لە یەکدی جیادەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە