کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی هەورەبرووسکەیەک

دیمەنی هەورەبرووسکەیەک

کوردستان

کەشناسی: لێزمە باران دەبارێ و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت

ژینەر ستار

ژینەر ستار

07-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار07-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەمڕۆ شەممە نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێ، لە دوای نیوەڕۆیشەوە لە بەشێکی ناوچەکان بارانی بەلێزمە و هەورە برووسکە دەبێت. کەشناسێکیش هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026 بڵاویکردەوە، "لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بارانی بەلێزمە و هەورە برووسکە دەبێ، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای هەولێر  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، "شەپۆلەکە تاوەکو درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت."

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، "ئاسمان هەور دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچر پچر لە زۆربەی ناوچەکان تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت. پاشان کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێ."

ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە دوێنی پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێ و بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

هەر ئەمڕۆ شەممە، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە رووداوی راگەیاند، "لەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینیی دەکرێ لە زۆربەی ناوچەکان نزیکەی 80 بۆ 100 ملم باران ببارێ."

ئەو کەشناسە گوتی، "لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لێزمەباران، تەرزە و هەورە برووسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و ئەگەری درووستبوونی لافاو لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین هەیە."

لە بارەی کاتی کۆتایهاتنی شەپۆلەکە، ئەو کەشناسە روونی کردەوە، "شەپۆلەکە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە بەردەوامە دەبێت، بەڵام سبەی یەکشەممە کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و بارانی بەلێزمە دەگۆڕدرێ بۆ بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ."

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە