کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: هەموو هاوکارییەکی لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر بکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون


رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەدواداچوونی بۆ لێکەوتەکانی لافاوەکەی شەوی رابردووی هەولێر کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد هەموو هاوکارییەکی پێویست پێشکەشی زیانلێکەوتووان بکەن.


بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، بەدواداچوونی بۆ زیانەکانی لافاوەکەی شەوی رابردوو کردووە، بەتایبەتی ئەو زیانانەی بەر هاووڵاتییان و ماڵ و موڵکیان کەوتوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکە کردووە و پارێزگاری هەولێر و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بەپەلە بە هانای زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانەوە بچن، هەموو یارمەتییەکی پێویستیان پێشکەش بکەن و رێکاری پێویستیش بۆ چارەسەرکردنی شوێنەوارەکانی لافاوەکە بگرنەبەر.

لای خۆیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پوختەیەکی لەسەر دۆخی شارەکە، قەبارەی زیانەکان و ئەو هەنگاو و رێکارانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی لافاوەکە گیراونەتەبەر خستووەتەڕوو. هاوکات سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ بەدواداچوون و بایەخدانی بەردەوامی بە رەوشی هاووڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە