کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئێران جەختیان لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و لە دیدارێکدا پرسی ئەمنی، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە، کە لەلایەن جەنراڵ محەممەد رەزا مەسگەریان، بەرپرسی دۆسیەی هەرێمی کوردستان لە سوپای پاسداران سەرۆکایەتی دەکرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کراون، هەروەها جەخت لەسەر چۆنیەتیی برەودان بە هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کراوەتەوە، بە جۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولادا بێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پرسی هاریکاریی ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا. لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری. هاوکات جەختیان لە پەنابردنە بەر دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و شاندی میوان تیشکیان خستووەتە سەر لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان عێراق ـ بە هەرێمی کوردستانیشەوە ـ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها بیروڕایان لەبارەی چەند پرسێکی دیکەی جێگەی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە