کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان.

دیمەنی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان.

کوردستان

بڕیاری دەستبەسەرکردنی پێنج هاونیشتمانی خەڵکی سەقز درێژ کرایەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

رووداو دیجیتاڵ


بڕیاری دەستبەسەرکردنی پێنج کەس لەو حەوت هاونیشتمانییەی سەقز درێژکرایەوە کە مانگێک لەمەوپێش دەستگیرکرابوون. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، هەر پێنجیان ژینگەپارێز و ئەندامی گرووپەکانی شاخەوانین.

بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە لەبارەی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە چالاکە، دوێنێ یەکشەممە 08-11-2026، دادگەی تاوانەکانی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاری راگرتنی پێنج هاونیشتمانیی بە ناوەکانی محەممەدساڵح حوسێنی، محەممەد حەکیم ‌پوور، مستەفا قادری، خالید رەحیمی و حوسێن عەبدوڵڵاهی بۆ 30 رۆژ درێژ کردەوە کە پێشتر 9ـی تشرینی یەکەم، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کرابوون.

هەر 9ـی تشرینی یەکەم، دوو هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەمینی و رەحیم حەق پەرست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران، بەڵام دواتر بە دانانی دەستەبەری بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرجەم دەستگیرکراوان ئەندامی گرووپەکانی شاخەوانیی (هەڵۆ) و (چیای سەوزی سەقز)ـن و لە بواری ژینگەپارێزییەوە چالاکن.

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بڵاونەکراوەتەوە و هەر پێنجیان لە زیندانی ناوەندیی سەقز راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە