کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی ئێف-16ـی عێراق

فڕۆکەیەکی ئێف-16ـی عێراق

کوردستان

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق 'چەکداران'ی داعشیان لە سنووری کەرکووک بۆردوومان کرد

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر دۆڵی زغێتونی باشووری رۆژهەڵاتی شاری حەویجەی پارێزگای کەرکووک. نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێ، سێ چەکداری داعش و توونێلێکیان کراونەتە ئامانج.


نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنچینەی زانیاریی هەواڵگریی وردی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی و بە هاوئاهەنگی سەنتەری چاودێری و هەواڵگریی ئاسمانی، جموجووڵی سێ چەکدار لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و بە دیاریکراوی لە ناوچەی دۆڵی زغێتون دیاری کرا.

بەپێی راگەیێندراوەکە، کاژێر 12:21ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2026، فڕۆکە جەنگییەکان لە جۆری F-16 هێرشێکی ئاسمانیی وردیان کردە سەر ئامانجە دەستنیشانکراوەکان.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە هەمان ناوچەدا چاودێریی توونێلێکی چەکدارانی داعش کراوە و کاژێر 01:30ـی پاشنیوەڕۆ بۆردوومان کراوە و بە تەواوی وێران کراوە.
 
14ی تشرینی یەکەمی 2026  و لە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا لە ناوچەی دۆڵی زغێتون، بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانی یەکەی 11ی پیادەی سەربە سوپادا تەقیەوە و لەئەنجامدا فەرماندەی پەیوەندییەکانی یەکەکە بەناوی ئاھات یاسر و سەربازێک بە ناوی موعتەز عەباس کوژران.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە