کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

سویسرا بۆ رووداو: چاودێریی پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

رووداو - دیجیتاڵ

وەزارەتی فیدراڵیی کاروباری دەرەوەی سویسرا لە وەڵامی چەند پرسیارێکی رووداودا سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ، رایگەیاند، بێرن بە وردی چاودێریی رەوشی هەرێمی کوردستان دەکات و بنەماکانی دیموکراسی و دیالۆگ لە پێشینەی کارەکانیانن.


رۆژی سێشەممە 10-11-2026 میلانی گوگلمان، گوتەبێژی وەزارەتی فیدراڵیی کاروباری دەرەوەی سویسرا لە وەڵامی پرسیارەکانی تەنیا ئەحمەد، ئیدیتۆر لە دێسکی نێودەوڵەتیی رووداو گوتی: "سویسرا لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاگادارە، لەوانەش دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان. دیموکراسی و دیالۆگ لە خاڵە لەپێشینەکانی سویسران. ئێمە لە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە سیاسییەکانی داهاتوو لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوام دەبین."

ئەم هەڵوێستەی سویسرا دوای ئەوە دێت، رۆژی چوارشەممە 04-11-2026، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە پەککەوتنی، بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار، پەرلەمانی کوردستان کاراکرایەوە و بە بەدەستهێنانی رێژەی یاسایی (50+1) دەستەی سەرۆکایەتیی خولی شەشەمی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

لە دانیشتنەکەدا کە بە سەرۆکایەتیی سەمیرە حەسەن وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئامادەبوو بەڕێوەچوو، بە دەنگی هەر 52 پەرلەمانتارەکەی نێو هۆڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەسندکرا: د. ڤالا فەرید، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک سەرۆکی پەرلەمان؛ رامی نووری عودەیش، پەرلەمانتاری کۆتای کریستیان لە بازنەی هەولێر وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا نەبی قەهوەچی، لە پارتی چاکسازیی تورکمانی وەک سکرتێری پەرلەمان.

چۆن رێژەی یاسایی تەواو کرا؟

لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم 39 پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی، پەرلەمانتارێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، سێ پەرلەمانتاری کۆتای کریستیان و تورکمان (جەیمس حەسدۆ، رامی نووری و مونا قەهوەچی)، لەگەڵ نۆ پەرلەمانتاری دیکە کە وەک سەربەخۆ بەشدارییان کرد، ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

بەشداریکردنی بەشێک لە پەرلەمانتاران بووە هۆی کەمبوونەوەی کورسیی بەشێک لە فراکسیۆنەکان. هەریەک لە هەردی سەڵاح، نیشتمان ناوپردانی و محەممەد فەیسەڵ کەریم خان لە فراکسیۆنی یەکێتی کشانەوە و بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد، بەوەش کورسییەکانی یەکێتی لە 23 کورسییەوە بۆ 20 کورسی کەمبووەوە.

شڤان سەعید، داریوش عەلی و خالید محەممەد لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ جیابوونەوە و چوونە نێو هۆڵی پەرلەمان، بەمەش کورسییەکانی ئەو جووڵانەوەیە لە 15 کورسییەوە بۆ 12 کورسی دابەزی. بەم هەنگاوەش هاوپەیمانێتیی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ 15.38٪ـی کورسییەکانی لەدەستدا.

دوو پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست (سازگار فایەق و سارا موحسین) بەشدارییان کرد، کە دواتر رەوتەکە دەرکردنی ئەو دوو پەرلەمانتارەی لە ریزەکانی راگەیاند.

دوای دانیشتنەکە، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان، سوپاسی ئەو پەرلەمانتارانەی کرد کە "ئەرکی نیشتمانی"ی خۆیان جێبەجێکردووە و رایگەیاند: "کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و لە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و پڕۆسەی سیاسیدا دەبێت." سەرۆک بارزانی داواشی لەو لایەنانە کرد کە بەشدارییان نەکردووە، بێنە نێو پەرلەمان و پێکەوە کاربکەن.

هاوکات، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە تەواوکردنی رێکارەکان رێز لە دیموکراسی و دەنگی خەڵک گیراوە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بگەڕێنەوە نێو هۆڵی پەرلەمان بۆ ئەوەی بە هاوبەشی لە قۆناخی داهاتووی یاساداناندا بەشدار بن.

لە دوای دانیشتنەکەی پەرلەمان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریان دا دان بە دانیشتنەکەی پەرلەمان نەنێن و لە حکومەتیش بکێشنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە