کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

مەسرور بارزانی بۆ رووداو: هەوڵی جیدی دەدەین قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاو بکەینەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێرەوە بە رووداوی راگەیاند، داوای تۆمارکردنی زیانەکانیان کردووە و "هەوڵی جیدی" دەدەن قەرەبوویان بکەنەوە. 


مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 10-11-2026 سەردانی باڵەخانەی پارێزگای هەولێری کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی کارگێڕیی هەولێر کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند کۆبووونەوەکەی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی هەولێر بۆ تاوتوێکردنی هۆکاری لافاوی شەممە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بووە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "بارینی بڕێکی زۆری باران لە کاتێکی زۆر کەمدا هۆکاری ئەو کارەساتە سرووشتییە بووە".

لەبارەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لافاوەکەی هەولێر، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: "لە هەندێک شوێن پێویستمان بە لێکۆڵینەوەیە بزانین کەمتەرخەمییەک هەبووە، یان رێکاری دیکە پێویست دەبێت بۆ ئەوەی ئەوەی لە تواناماندا بێت بیکەین".

مەسرور بارزانی گوتی: "پێداچوونەوە بە هەموو ئەو هۆکارانە دەکەین کە لەوانەیە کاری پێویستی تێدا بکرێت رێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی لافاو، هەرچەندە کەس ناتوانێت رێگری لە کارەساتی سرووشتی بکات و لە زۆربەی وڵاتان روودەدات."

مەسرور بارزانی گوتیشی: "هەستم کرد بەشێک لە کێشەکان بەهۆی قەیرانی داراییەوەن، ئێمە هەوڵ دەدەین باشترین خزمەتگوزاری پێشکێشی خەڵکی کوردستان بکەین، لەلایەکی دیکەوە کەوتووینەتە ژێر پاڵەپەستۆ و گوشارێکی زۆر کە دەبێت هەموو داهاتەکان رادەستی بەغدا بکەین بۆ ئەوەی ئێمە تەنیا مووچە دابین بکەین بۆ خەڵکی کوردستان، ئەمە یەکێکە لەو نموونانەی کە مووچە تەنیا بەس نییە بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی خەڵک بکەین".

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداو بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر، سەرۆکوەزیران گوتی: "داوام کردووە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان بکرێت، بزانین کێ چەند زیانی بەرکەوتووە، دواتر بێگومان هەوڵی جیدی دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە".

لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "دەرگەمان کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەر لایەنێک بیەوێت ئامادە بێت، ئێستا پەرلەمانێکی کارامان هەیە و جێگەی گفتوگۆیە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان، داوا دەکەین هەر لایەنێکی سیاسیی خەمخۆری خەڵکی کوردستان بێت بیانەوێت گفتوگۆ بکەن ئێستا دەرگە کراوەیە بۆیان".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە سەردانەکەی دوێنێی بۆ بەغدا کرد و گوتی: "هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە بابەتی بودجە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت کە پێوەندیدارە بە داهاتەکانی عێراق کە خۆی تاوەکو رادەیەکی زۆر تووشی قەیرانی ئابووری بووە، بەڵام هەوڵی ئەوەمان داوە مووچە مسۆگەر بێت و بەردەوام بێت، ئەو بەڵێنەیان بە ئێمە داوە و ئێمەش هیوادارین لەسەر بەڵێنی خۆیان بەردەوام بن لە مسۆگەرکردنی مووچە".

مەسرور بارزانی دەڵێت: "لەسەر بنەمای دەستوور قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی کردووە بۆ چەسپاندنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە کێشەی ئێمە تەنیا بودجە نییە، زۆر شتی دیکەش هەن وەکو ناوچە دابڕێندراوەکان و نەوت و گاز؛ لەسەر هەمووی قسەمان کردووە".

یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تاوتوێی کردووە داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە. سەرۆکوەزیران گوتی: "لەسەر داهاتی نێوخۆ قسەی زۆرمان کردووە، ئەو بەڵێنانەی لە حکومەتی فیدراڵی وەرمانگرتوون دڵخۆشکەرن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ داهاتی نێوخۆ دەکرێت، نەوتیش وەکو پاکێجێک سەیر دەکرێت و ناکۆکیمان هەیە، بەڵام گفتوگۆش بەردەوامە و هیوادارم بگەین بە رێککەوتنی هاوبەش".

مەسرور بارزانی لەسەر نەوت زیاتر قسەی کرد و گوتی: "لەسەر نەوت بۆچوونی جیاواز هەن، تەنانەت لە نێوخۆی حکومەتی فیدراڵیش بۆچوونی جیاواز هەیە، هەندێک کەس دەڵێن دەبێت کۆنترۆڵی نەوت ناوەندی بێت، کە پێچەوانەی دەستوورە، ئێمە پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی دەستوور و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی دەکەین".


مەسرور بارزانی باسی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق کرد و گوتی: "لەگەڵ بەڕێز تۆم باراک قسەم کردووە، ئەوان لەگەڵ ئەوەن هەرێمێکی خۆڕاگر و بەهێزمان هەبێت و ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیری و بۆ پێشخستنی حکومەتی عێراقیش، کەواتە ئەوان لەگەڵ ئەوەن هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوومان هەبێت".

"هێرشكارانی کۆرمۆر سزا بدرێن"

شەوی یەکشەممە 08-11-2026 بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ، لە ئەنجامدا بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە راگیرا. لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "لەگەڵ لایەنی فەرمیی بەغدا قسەمان کردووە، هاوڕابوون کە نابێت ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە ببنەوە و بە تووندی سەرکۆنەیان کردووە".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەک پێکهێندراوە و چوونەتە کۆرمۆر. گوتیشی: "داوای ئێمە ئەوەیە هەر کاتێک دیار کەوت کێ بەرپرسە لەو هێرشانە، رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێتەوە".


بابەتی پەیوەندیدار

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە
کوردستان10-11-2026

کتێبێکی د. رەشاد میران بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە
کوردستان10-11-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون
کوردستان10-11-2026

پەرلەمانتارێکی کەرکووک: 40 کەس لەسەر خۆپێشاندانەکان دەستگیرکراون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە