رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، لە 6 مانگی رابردوودا 253 کەس لە سنووری پارێزگاکەدا بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 محەممەد رەزا فارسینەژاد، بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لێدوانێکدا ئامارەکانی خستەڕوو.
محەممەد رەزا فارسینەژاد گوتی: لەو 253 کەسەی بە روودای هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، 25 کەسیان لەناو شار بووە، 189 کەسیان لە رێگەکانی دەرەوەی شارەکان و 35 کەسیان لە رێگەی گوندەکان بووە.
فارسینەژاد ئاماژەی بە ژمارەی بریندارانیش کرد و گوتی، "لەو ماوەیەدا 6130 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون."
بەڕێوەبەری دادپزیشکیی لورستان ئەوەشی روونکردەوە، کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەراورد بە هەمان ماوەی پار 3.1% کەمی کردووە، بەڵام بەپێچەوانەوە ژمارەی برینداران 17.5% زیادی کردووە.



