کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سەرۆکی ئۆرسام: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیر و ئاسانکاری سەرەکیی پرۆسەی چارەسەرییە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە
کوردستان11-11-2026

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات
کوردستان11-11-2026

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات

10 شارۆچکەی سنە کتێبخانەی گشتییان نییە
کوردستان11-11-2026

10 شارۆچکەی سنە کتێبخانەی گشتییان نییە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (ئۆرسام) لە ئەنقەرە رایدەگەیێنێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک نێوەندگیر و ئاسانکارێکی سەرەکی رۆڵی کاریگەر لە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا دەگێڕێت؛ دەشڵێت، پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە لە چوارچێوەیەکی تەسکی ئەمنییەوە پێیان ناوەتە قۆناخێکی فرەلایەنی ئابووری، ژینگەیی و دیپلۆماسی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، پرۆفیسۆر قادر تەمیز، سەرۆکی ناوەندی ئۆرسام لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "رووداوی ئەمڕۆ"ـی تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستە سەر رەهەندەکانی بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە لووتکەی کەشوهەوای کۆپ 31 لە ئەنتالیا و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

نێچیرڤان بارزانی و ئاسانکاری لە پرۆسەی ئاشتیدا

سەرۆکی ناوەندی ئۆرسام ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا چەندین پرۆسەی هەستیار هاوکات بەڕێوەدەچن، لەوانە کشانەوە و هەڵوەشاندنەوەی چەکدارانی پەکەکە، یاسای چوارچێوە لە پەرلەمان و رێککەوتنی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەسەر سەربازگەی باشیک و شنگال؛ گوتیشی: "لە تەواوی ئەم هاوکێشانەدا نێچیرڤان بارزانی وەک نێوەندگیر و ئاسانکارێکی باوەڕپێکراو رۆڵ دەگێڕێت بۆ لێکنزیککردنەوەی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە، چونکە خاوەنی دیدگایەکی فراوانە بۆ گۆڕینی دۆسیە ئەمنییەکان بەرەو سەقامگیری و هاوبەشیی ئابووری."

تەمیز ئاماژەی بەوە دا دوای پەسندکردنی یاسای پرۆسەی چارەسەری، لیژنەی باڵا بە سەرۆکایەتیی جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا پێکهێنراوە و ئێستا "بڕیاری داهاتووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی چەکدانانی پەکەکە و پاشان پرۆسەی گەڕانەوەیان دەستپێدەکات."

سەرۆکی ئۆرسام جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا بە بایەخ و پێزانینێکی زۆرەوە لە "هەڵوێستی ژیرانە"ـی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا و گوتی: "سەرەڕای ئەوەی خاکی هەرێمی کوردستان بۆردومان کرا و کەوتە ژێر گوشار، بەڵام نەبووە بەشێک لە جەنگی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە. ئەنقەرە دەزانێت ئارامیی هەرێمی کوردستان کلیلی سەرکەوتنی پرۆسەی چارەسەری و پرۆژەی ستراتیژیی 'رێگەی گەشەپێدان'ـە."

تەمیز روونیکردەوە کە پێشوازیکردنی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن ئەردۆغان و سەرکردەکانی جیهانەوە لە لووتکەی کۆپ 31، نیشانەی پەڕینەوەی پەیوەندییەکانە بۆ بواری دیپلۆماسی، پاراستنی ئاسایشی وزە و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی دیجلە و فورات لە بەرامبەر وشکەساڵیدا.

قادر تەمیز باسی لە پرسی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هۆشداری دا کە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کێشەیەکی جدییە؛ داواشی لە پارتی و یەکێتی کرد سازش بۆ یەکدی بکەن تاوەکو یەکڕیزی بپارێزرێت و گوتی: "ئەنقەرە بە هیچ جۆرێک ناکۆکیی نێوان لایەنە کوردییەکان و دووئیدارەیی ناخوازێت؛ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ بەغدا، بنەمایەکی ستراتیژییە لە سیاسەتی گشتیی دەوڵەتی تورکیادا."

بابەتی پەیوەندیدار

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە
کوردستان11-11-2026

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات
کوردستان11-11-2026

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات

10 شارۆچکەی سنە کتێبخانەی گشتییان نییە
کوردستان11-11-2026

10 شارۆچکەی سنە کتێبخانەی گشتییان نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە