کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر. وێنە: KRG

دیمەنێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر. وێنە: KRG

کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران: داوا لە تیمی یەکێتی دەکەین بگەڕێنەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئۆرسام: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیر و ئاسانکاری سەرەکیی پرۆسەی چارەسەرییە
کوردستان12-11-2026

سەرۆکی ئۆرسام: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیر و ئاسانکاری سەرەکیی پرۆسەی چارەسەرییە

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە
کوردستان11-11-2026

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات
کوردستان11-11-2026

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانیی حکومەت بۆ بانگەوازییەکەی سەرۆک بارزانی راگەیێندرا و داوا لە تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، هاوکات پرسەکانی پەیوەست بە بەغدا و هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆریش تاوتوێ کران.

لە راگەیێندراوێکدا، ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی و پشتیوانیی خۆی بۆ بانگەوازەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە دەربڕی. لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجوومەنەکە بە فەرمی داوای لە وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە حکومەت و بەشداریی کۆبوونەوەکان بکەنەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر سەرنج و تێبینییەکیان هەیە پێویستە لە ناو چوارچێوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و چارەسەر بکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران باسی لە دوا سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە دانوستانەکاندا جەختیان لە رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵی، قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کردووەتەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، ئەنجوومەنی وەزیران شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی راسپارد کە سوود لەو کەشە ئەرێنییە ببینن کە لە سەردانەکەدا دروست بووە، بۆ ئەوەی لە دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027ـدا بەردەوام بن و بگەنە رێککەوتنێکی بنەڕەتی و کۆتایی بۆ جێگیرکردنی مووچە و بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی فیدراڵیدا.

سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت راپۆرتێکی خستەڕوو لەبارەی وەستانی بەرهەمهێنانی گاز و کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا. ئاماژە بەوەش کرا کە هەوڵ دەدرێت لە رێگەی بەکارهێنانی نەوتی رەش، دیزل و سەرچاوەکانی دیکەوە بەشێک لەو کەمبوونەوەیە قەرەبوو بکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، وەزیری ناوخۆ وردەکاریی لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا خستەڕوو کە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە پێکهێنراوە و کارەکانی بەردەوامە.

لە کۆتاییدا، ئەنجوومەنی وەزیران بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو "هێرشە تیرۆریستییە"ـی کرد و رایگەیاند کە ئامانج لێی تێکدانی ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان و عێراق و زیانگەیاندنە بە بەرژەوەندیی گشتی، جەختیشی لە پێویستیی کۆتاییهێنان بەو جۆرە هێرشانە کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئۆرسام: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیر و ئاسانکاری سەرەکیی پرۆسەی چارەسەرییە
کوردستان12-11-2026

سەرۆکی ئۆرسام: نێچیرڤان بارزانی نێوەندگیر و ئاسانکاری سەرەکیی پرۆسەی چارەسەرییە

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە
کوردستان11-11-2026

پرۆژەیەکی وزەی خۆر لە ناوچەی سووری ئامەد برایە پەرلەمانەوە

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات
کوردستان11-11-2026

سەرۆکی پارتێکی تورکیا داوای لێکۆڵینەوە لە "هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان" دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە