Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

وەبەرهێنانی هەولێر داوای مۆڵەت سەندنەوە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەکات

هۆرڤان رەفعەت

هۆرڤان رەفعەت

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

هۆرڤان رەفعەت ، پەیامنێری سیاسی و مەیدانیی تۆڕی میدیایی رووداوە لە شاری هەولێر.
 
هۆرڤان لە 23ی حوزەیرانی 1995 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان. دوای ئەزموونی کارکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستپێشخەرییە میدیاییەکان، لە ساڵی 2016 کاروانی رۆژنامەڤانیی خۆی دەستپێکرد.
 
لە ساڵی 2020 وەک پەیامنێر پەیوەندیی بە تۆڕی میدیایی رووداوەوە کرد و لەو کاتەوە رووماڵی رووداوەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە. لە ساڵی 2024 وەک پەیامنێری سیاسی لە نووسینگەی سەرەکیی رووداو لە هەولێر دەستبەکار بوو.
 
لە چوارچێوەی کارە نێودەوڵەتییەکانیدا، رووماڵی لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، سووریا، تورکیا و لوبنان ئەنجامداوە. لە دیارترین کارە مەیدانییەکانی، رووماڵکردنی لووتکەی عەرەبی-چینی لە ریاز و بوومەلەرزەکەی ساڵی 2023ی تورکیا و سووریا بوون.
 
هۆرڤان رەفعەت، بە توانای باسکردنی پرسە سیاسییە ئاڵۆزەکان و پێشکەشکردنیان لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکی ورد و روون دەناسرێتەوە.

هۆرڤان رەفعەت
هۆرڤان رەفعەت04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو – دیجیتاڵ

پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە هەولێر بەهۆی پارەنەدانەوە بە کرێکار و وەستاکانی دروستکاری باڵەخانەکانیەوە کێشەی بۆ درووست بووە و کارەکانی راگرتووە، وەبەرهینانی هەولێریس دەیەوێت مۆڵەتی خاوەندارێتی لە خاوەنی پڕۆژەکە بسەنێتەوە و بیخاتە مەزادەوە.
 
پێشنوەڕۆی رۆژی سێ‌شەممە، لەبەردەم باڵەخانە دەستەی وەبەرهێنان هەرێمی کوردستان،  ژمارەیەک کرێکار و وەستا گردبوونەوە بیناسازییە.

ئەوانن لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لە ژمارەیەک باڵەخانەی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر، بەناوی گۆڵدن تاوەرز کاریان کردووە، بەڵام خاوەن پرۆژەکە پارەی پێنەداون و چەندین مانگە بێ پارە و بێ کار ماونەتەوە.

ئیبراهیم مستەفا – وەستایە و لەو پرۆژەیە کاری گەچکاری کردووە گوتی : "ئێمە وەکو ستافی گەچکاری لە پڕۆژەی گۆڵدن تاوەرز ئیشمان کردووە، لە مانگی 9ی 2025 تا 28ت2ی 2026، بەپێی ئەو گرێبەستەی کردوومانە دەبوو، هەموو کۆتایی هەفتەیەک پارەمان بدەنێ، بەڵام مانگێک پارەیان دا و دواتر نەیاندا، من 6 ملیۆن دینارم لایانە تەنیا 2 ملیۆنیان پێداوم".

عومەر موراد وەستایەکی دیکەیە لە هەمان پرۆژە بە رووداوی گوت: " تەنیا مانگێک بە تەواوی پارەیان پێماندا، دواتر منجە منجی تێکەوت، هەر رۆژە و بەڵێنێکی دەدا و جێبەجێشیان نەدەکرد".

بەڵێندەری کاری گەچکاری پڕۆژەکە ، بە گوتەی خۆی 180 ملیۆن دیناری لای خاوەن پڕۆژەکەیە، تەنیا 40 ملیۆنی پێدراوە، بۆ ئەوەی بەشێک لە پارەی کرێکارەکان بدات ئۆتۆمبێل و زەویی خۆیی فرۆشتوە ئاوهاش خاوەن پڕۆژەکە پارەی پێنەداون.

هەرێم رواندزی – بەڵێندەری کاری گەچکاریە لەبارەی کارەکەیان دەڵیت: "تەواوی کارەکەمان _ئیستیلام)، رادەست کراوە و هیچ کێشەیەکی کوالێتی و ستانداری نەبووە، بەڵام کەس تێناگات خاوەن پڕۆژە بۆچی پارەکەمان نادات، کارەکەی پێ راگرتووین و پارەشمان ناداتێ".

پڕۆژەکە چەند جارێکی دیکە کێشەی هە بووە، ئێستا بەهۆی ئەوەی لەکۆتایی مانگی شوباتەوە راوەستاوە لە کارکردن، دوای چەند جارێک ئاگادارکردنەوەی خاوەنەکەی، بەڕێوبەرایەتی گشتی دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر نوسراوی فەرمی بۆ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان  کردووە کە مۆڵەتی خاوەنداری لە خاوەن پڕۆژەکە بسەندرێتەوە.

سامان عارەب بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "چەندین جار ئاگادارمان کردوونەتەوە و ئەندازیارایانی ئێمە سەردانی پڕۆژەکەیان کردووە، تۆماریان کردووە کە خاوەن پڕۆژە ، کارەکانی راگرتووە و کار ناکات، ئەوەش پێشێلکاری گرێبەستە و زیاندگەیاندنەکە بە ئەو کەسانەی کە یەکەیان لەو پرۆژەیە کڕیوە، بۆیە دوای رەزامەندی دەستەی وەبەرهێنان لە نوسراوەکەی ئێمە، دەیدەینە دادگا و داواکاری گشتی دەکەین و سکاڵا تۆمار دەکەین دەربارەی ئەو زیاندگەیاندنەی بە پڕۆژەکە و کڕیارەکان گەیشتووە و خاوەن پڕۆژەکە بەرپرسیار دەبێێت لە قەرەبووکردنەوەی زیانمەندبووان".

پڕۆژەی گۆڵدز تاوەرز، لە نزیک شەقامی 150 مەتری هەولێر ساڵی 2021 دەستکراوە بە کار تێیدا و لە 11 باڵەخانەی پێکهاتووە کە دەبوو ساڵی 2023 تەواو ببوایە

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە